
گرافیک ئاڤا نیوز
دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران ئێستا بە یەکێک لە قورسترین و ئاڵۆزترین پرسە سیاسییە گەرمەکان دادەنرێت. فراوانبوونی ململانێی کوتلە سیاسییەکان لە ناوخۆ لە لایەک و لەلایەکیتریشەوە ئەوەی پرۆسەکەی ئەوەندەیتر ئاڵۆز کردووە کاریگەری و ململانێی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانە کە ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ ڕۆڵی یەکلایکەرەوە دەبینێت لە بابەتەدا. ئاشکرایە ئێران و ئەمەریکا دوو کارەکتەری سەرەکین لە یاریەکەدا، هەرچەندە ڕۆڵی تورکیا و سعودیە لاوەکین. ئەوەی بۆ ئەمەریکا گرنگە لەم پرسەدا سەقامگیری و هاوسەنگیی ئەمنی و بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی وزەیە لە ناوچەکەدا.
سەبارەت بە ئێران دەیەوێت هەژموونی پێشتری خۆی بگەڕێنێتەوە بەتایبەتی لە دوای شەڕی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل، کەواتە بەهێزی و بەرژەوەندیی هێزە نزیکەکانی ئێران و کاریگەرییان فاکتەرێکی تری پێکهێنانی پرۆسەکەیە کە ئێران خوازیاریەتی بەرژەوەندییە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی بپارێزێت لە ڕێگای هێزە پرۆکسیەکانی لە عێراق. ئەوەی خاڵی گرنگ و سەرەکیە، کاندیدی سەرۆکوەزیران لەسەر بنەمای زۆرترین کورسی و ئەنجامی هەڵبژاردن دیاری ناکرێت، بەڵکو پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگرین کە زۆربەی جار دانانی سەرۆکوەزیران بە هەماهەنگی بووە بەدەر لە ژمارەی کورسی و ئەنجامی هەڵبژاردن و کوتلەی بەهێزی پەرلەمان.
ڕاستە ژمارەی کورسییەکان تەحەکوم بە پرۆسەکە دەکەن، بە جۆرێکی تر لە کۆی 329 کورسی پەرلەمان کاندید پێویستی بە دوو لەسەر سێی دەنگەکانە کە دەکاتە 210 کورسی، کەواتە ئەوەی پرۆسەکە یەکلا دەکاتەوە بڕیاری یەکگرتووی چوارچێوەی هەماهەنگیە کە لە ئێستادا ئەوەی دەبینرێ هەمان سیناریۆکانی پێشووە دوبارە دەبێتەوە، کە لە ساڵی 2010 ئەیاد علاوی لە پرۆسەکە پەراوێز خرا. لە ساڵی 2021 سەدر کە خاوەنی زۆرترین کورسی پەرلەمانی بوو. بە ھەمان شێوە لە پرۆسەکە دوور خرایەوە، کەواتە ژمارەی کورسی دەور نابینێت، ئەوەی زۆرترین دەور دەگێڕێت ملکەچی و گوێڕایەڵی کاندیدەکەیە بۆ مەرجەعیەتی شیعە و پراکتیزەکردن و کارکردن بۆ خواستی هێزە شیعەکانی لایەنگری ئێران و بەرەی مقاوەمە بە تایبەتی کە ڕۆڵی مالکی و عامری و قەیس خەزعلی و هێزە نزیکەکانیان دژی کاندیدکردنەوەی محممەد شیاع سودانین بەھۆکاری دژایەتیکردنی دۆسیەی حەشدی شەعبی و مەلەفە ئەمنیەکان لە ڕابردوودا کە زیاتر بە لایەنگری پاراستنی بەرژەوەندیی ئەمەریکا ناسراوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کورد و سوننەکان پەیوەندییەکانیان ئاڵۆزی تێکەوت لەم ساڵانەی دوایدا لەگەڵ ناوبراو، کەواتە سیناریۆی دروستبوونی حکومەت خۆی دەبینێتەوە لە پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی فراوانی لایەنە یەکگرتووەکانی شیعە کە ئەستەمە ڕۆڵ و کاریگەری مەزهەب و تایەفی لەم پرۆسەیەدا بسڕێتەوە، کەواتە ڕاستە هاوپەیمانیی گەشەپێدان و پەرەپێدان زۆرترین کورسی هەیە بە سەرۆکایەتی محممەد سودانی، بەڵام وەرگرتنەوەی کورسی سەرۆکوەزیران بۆ جاری دووەم زەحمەتە بەدەر لەوەش وەکو عورفێکی لێھاتووە کە کاندیدی سەرۆکوەزیران زۆربەی جارەکان کاندید کەسایەتیەکی جیاواز بووە کە خاوەنی حیزب و کورسی زۆری ئەنجوومەنی نوێنەران نەبووە.
لە لیستی کاندیدانی ئیتاری تەنسیقی قاسم ئەعرەجی، حەمید شەتری و ئەسعەد عیدامی بە کاندیدی بەهێز و نزیک لە کورسی سەرۆکوەزیران دادەنرێن کە پەسەندکراوی چوارچێوەی هەماهەنگین و بە کەسانی میانڕە و نزیک لە خواست و بەرژەوەندیەکانیان دەناسرێن. کەواتە دووبارە ڕۆڵی ئێران گەورە و کاریگەرترە لە ئەمەریکا بە پێچەوانەی پێشبینیەکانی ڕابردوو کە گوایە ئێران لاواز بووە و کاریگەری کەمبۆتەوە بە پێچەوانەوەی ئەوەوە ئەمەریکا زیاتر وەکو پرسێکی ناوخۆیی سەیری بابەتەکە دەکات و ناچێتە ناو زۆربەی وردەکاریەکان، ڕۆڵی ئێران لەم پرسەدا یەکلاکەرەوە دەبینرێت چونکە پرسەکە ھەستیار و ستراتیژیە سەبارەت بە ئایندەیان.
لە کۆتاییدا، پرۆسەی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق پرۆسەیەکی تەواو ئاڵۆزە کە تەنها بە میکانیزمی دەستووری و ژمارەی کورسیە پەرلەمانیەکان یەکلایی ناکرێتەوە، بەڵکو کاریگەری چەندین فاکتەری ناوخۆیی و دەرەکی لەخۆدەگرێت. عورفی سیاسی و ڕۆڵی چوارچێوەی هەماهەنگی لە دیاریکردنی کاندیدەکاندا کاریگەرتر دەبینرێت، کە ئەمەش مێژوویەکی درێژی هەیە لە سیستمی سیاسی عێراقی پاش ساڵی 2003. هەروەها کاریگەری هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان، بە تایبەتی ئێران و ئەمەریکا، بەردەوام بە فاکتەرێکی بنەڕەتی لەم پرۆسەیەدا دەمێنێتەوە، کە ڕەنگدانەوەی ستراتیژی گەورەتری ئەم هێزانەیە لە ناوچەکەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سوودانی و وەلانانی لووتبەرزی !
6 کاتژمێر لەمەوپێش

مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان
19 تشرینی دووەم

لە دیدگاوە بۆ واقیع: چۆن هەولێر پێشەنگایەتی گۆڕانکاری ژینگەیی کوردستان و عێراق دەکات
16 تشرینی دووەم

پرۆژەكانی حكومەت و گۆڕینی هاوكێشەی دەنگدان
13 تشرینی دووەم

دهۆک و واسیت؛ جیاوازیی نێوان هەراجی دەنگی هاونیشتمانیان و ستراتیژی نیشتمانی
12 تشرینی دووەم

بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەتەکێتی وتاردان
10 تشرینی دووەم

سەرۆكوەزیرانی هەمووان ڕێگەنادات مەشخەڵی "نەورۆز" بكوژێتەوە
4 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
2 تشرینی دووەم

غیابی پەروەردە و فێرکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا
1 تشرینی دووەم

چاکسازیی بانکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان: ئاییندەیەک لە نێوان چەکوش و سندان و پرسیارە چارەنووسسازەکان
1 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و وەلانانی لووتبەرزی !
- بیروڕا
- 19 تشرینی دووەم
مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان
- بیروڕا
- 13 تشرینی دووەم
پرۆژەكانی حكومەت و گۆڕینی هاوكێشەی دەنگدان
- بیروڕا
- 10 تشرینی دووەم
بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەتەکێتی وتاردان






