
گرافیک ئاڤا نیوز
جگە لە نووری مالیکی، هادی عامری یەکێک لەلایەنە براوەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بەئاشکرا دژایەتی خۆی بۆ دووبارە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران لەلایەن سوودانییەوە دەربڕی.
ئەم دووانە، مالیکی و عامری کە یەکەمیان 29 کورسی و دووەمیان خاوەنی 21 کورسین. واتە بە هەردووکیان کەمتر لەسێ یەکی باقی ئەو 181 کورسییەی تر پێکدەهێنن کە لە چوارچێوەی هامەهەنگی ماڵی شیعە کۆکراونەتەوە و پێویستە کاندیدی داهاتووی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەم چوارچێوەیەوە بناسێنرێت.
هەرچی لایەنەکانی دیکەیە کە جگە لە خودی هاوپەیمانێتیەکەی سوودانی خاوەن 46 کورسی، کە خەزعەلی (27 کورسی) و حەکیم و عەبادی (18 کورسی) و هێزە بچووکەکانی ترن، تاڕادەیەک لە دەربڕینی هەڵوێستیان تەریک کەوتوون و بە ڕۆشنی خۆیان ساغ نەکردووەتەوە.
لە ڕەهەندێکی دیکەوە، ئەگەر پرۆسێسی پێکهێنانی حکومەتی عیراق، پرۆسەیەکی مەحکومکراو بە مشتومری تووند و بێنەوبەردەی ناوخۆیی و دەستێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بێت، ئەوا ئاماژەی تری پێچەوانەیش لەمکاتەدا هەن کە ئەم پرۆسێسە ناچار دەکەن بەخێرایی و دەست و بردکردن لەپێکهێنانی و دوانەکەوتن وەک کابینەکانی پێشتر، لەو ئاماژانە:
یەکەم؛ مانەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە یەکگرتوویی و دوورکەوتنە لەلێکترازان، بەتایبەتی دوای ئەوەی کە سوودانی وەک براوەی یەکەمی ناو هێزە شیعییەکان بەشداری لە کۆبونەوەکانی هاوپەیمانێتیەکە کرد و خۆی پاراست لەو لووتبەرزییە سیاسییەی کە بەهۆی دەنگ و کورسییەکانەوە زۆرجار دووچاری ئەو سەرۆکوەزیرانە دەبوویەوە کە خۆیان بۆ ویلایەتی دووەم کاندید دەکرد، وەک ئەوەی حەیدەر عەبادی لەساڵی 2018 دووچاری بوویەوە.
دووەم؛ بڕیارە خێرا و بەپەلەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە کۆتاییهاتنی ئەرکی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران و دیاریکردنی دەسەڵاتی حکومەت و بەردەوامی سەرۆککۆمار، کە ئەمەش لەقوڵاییدا ئاماژەی پەلەکردن دێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.
سێیەم؛ دیاریکردنی هەردوو لیژنەی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران و لیژنەی دانوستاندن لەگەڵ پێکهاتەکانی تر لە سووننە و کورد لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی.
چوارەم؛ تەفسیرەکەی فایەق زێدان، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی دوو ڕۆژ بەر لەپرۆسەی دەنگدان، پەیوەست بە کێشەی کات لە دیارکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن و ئەگەرەکانی نادەستوریبوونی پرۆسەکە.
پێنجەم؛ مانەوەی تارمایی شەری دوانزە ڕۆژەی ئیسرائیل - ئێران، بەسەر ئاسمانی ناوچەکە بەگشتی و دۆخی عێراق بەتایبەتی، هەروەها چاوسوورکردنەوەی ناوە ناوەی ئەمریکییەکان لە میلیشیا چەکدارەکان، کە وادەکات پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەت.
لەلایەکی دیکەوە، سوودانی بەوەلانان و پشتگوێخستنی ئەو دژایەتی و گەلەکۆمەیەی کە لایەنەکانی دیکەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی کە لە سەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردن بەرامبەریان کرد، بڕیارە دروستەکەی داو خۆی لە لووتبەرزی و غروری سیاسی پاراست کە ئەمە هەنگاوێکی عەقڵانیەتی سیاسی بوو، چونکە لە سادەترین مەغزادا ئەگەر کاندیدیش نەکرێتەوە ئەوا هەیمەنەی لەناو ماڵە شیعییەکەدا دەمێنێتەوە.
هەر بۆیە، سەرباری دیدگای دروستی سوودانی بۆ خوێندنەوەی قۆناغی نوێی و هەلومەرجە سیاسیەکە، بەڵام دەکرێ تیشک بخەینەسەر کۆمەڵێک خاڵ کە چانسی سوودانی بۆ دووبارە کاندیدکردنەوەی لاواز دەکەن، لەگرنگترینیان:
1- دژایەتی توندی نووری مالیکی. ڕاستە مالیکی هێزی یەکەمی ناو چوارچێوە شیعییەکە نییە، بەڵام ئەم پیاوە عەقڵی مودەبیری چوارچێوەکەیە و هەرئەمیش بوو لەپشت دەرکردنی سەدریەکان لەناو پرۆسە سیاسیەکە لەساڵی 2021، لەکاتی هەڵبژاردنی ئەو ساڵەدا یەکەمی ئەنجامەکان بوون و خاوەنی 73 کورسی پەرلەمانی بوون. ئەمە جگەلەوەی کە لەڕابردوو دژایەتی عەبادی و کازمی کردووە و رێگر بووە لەکاندیدکردنەوەیان بۆ ویلایەتی دووەم.
2- بەهێزی پەیوەندی مالیکی و عامری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران. کە هەمووان دەزانن ئێرانیەکان کاریگەری ڕوونیان لەسەر گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت هەیە. لەبەرامبەردا ئەمریکییەکان بەو شێوەیە نایەنە ناو وردەکاریەکانی ئەو پرۆسێسەوە. تەنانەت بەلاوازی ئێرانیەکانیشەوە دوای جەنگەکەی حوزەیران.
3- دەنگۆی دیاریکردنی ئەحمەد ئەسەدی وەک کاندیدی شیعە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران. کە ئەسەدی لەهاوپەیمانێتیەکەی سوودانییە و دواجار مومکین نییە لەیەک هاوپەیمانێتی دوو پۆستە باڵاکەی شیعە کە سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیرانە وەربگیرێت.
4- وەک جۆرێک لە عورف، بەردەوام ئەو کەسایەتیانە پۆستی سەرۆکوەزیران وەردەگرن کە کورسی پەرلەمانیان نەبووە یان زۆر کەم بووە. خودی سوودانی یەک کورسی هەبوو بووە سەرۆکوەزیران. ئەم قسەیەش بۆ کازمی و عادل عەبدولمەهدی و حەیدەر عەبادی هەر ڕاستە.
5- لاوازی و تێکچوونی پەیوەندییەکانی سوودانی لەگەڵ لایەنی کوردی بەتایبەتی لەم ساڵەی کۆتایی کە بەهۆکاری کێشەی مووچە و بودجە، جۆرێک لە ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان
19 تشرینی دووەم

لە دیدگاوە بۆ واقیع: چۆن هەولێر پێشەنگایەتی گۆڕانکاری ژینگەیی کوردستان و عێراق دەکات
16 تشرینی دووەم

پرۆژەكانی حكومەت و گۆڕینی هاوكێشەی دەنگدان
13 تشرینی دووەم

دهۆک و واسیت؛ جیاوازیی نێوان هەراجی دەنگی هاونیشتمانیان و ستراتیژی نیشتمانی
12 تشرینی دووەم

بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەتەکێتی وتاردان
10 تشرینی دووەم

سەرۆكوەزیرانی هەمووان ڕێگەنادات مەشخەڵی "نەورۆز" بكوژێتەوە
4 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
2 تشرینی دووەم

غیابی پەروەردە و فێرکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا
1 تشرینی دووەم

چاکسازیی بانکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان: ئاییندەیەک لە نێوان چەکوش و سندان و پرسیارە چارەنووسسازەکان
1 تشرینی دووەم

هەڵبژاردن لە عێراق.. دیموکراسییەکی بێ دەرئەنجام و دەنگدانێکی بێ بەها
1 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 19 تشرینی دووەم
مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان
- بیروڕا
- 13 تشرینی دووەم
پرۆژەكانی حكومەت و گۆڕینی هاوكێشەی دەنگدان
- بیروڕا
- 10 تشرینی دووەم
بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەتەکێتی وتاردان





