
گرافیک ئاڤا نیوز
پەیوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پۆپۆلیزمی سیاسی پەیوەندییەكی نزیكایەتیە، واتە هەندێ كات دەستوپەنجە لەگەڵ یەكتر دەشێلن بەڵام چارەنوسێكی حەتمیشیان پێكەوە نەبووە.
بەو پێیەی ناوچەكەی زەوییەكی بەپیت و بەرهەمهێنە بۆ ئەم جۆرە لە گوتار بۆیە هەمیشە یەكێتی پێویستی بەوە بووە بەرامبەر ئەم گوتارە سیاسەت و ستراتیژێك پەێڕەو بكات. لە قۆناغی پێشوودا ستراتیژی یەكێتی ئەوە بووە دەنگ و هێزە پۆپۆلیزمەكانی لە بەرژەوەندی خۆی بەكار بهێنێتەوە. لە ماوەكانی ڕابردوودا ئەمەمان بینیوە و یەكێتی مامەڵەیەكی زیرەكانەی درێژخایەنی لەگەڵ ئەم دیاردەیەدا كردووە و یەكێك لە ستراتیژەكانیشی ئەوە بووە بەرەو دەرەوەی خۆی ئەم گوتارەی ئاراستە كردوە.
بەڵام ئەم نزیكایەتیەی نێوان یەكێتی وەك حیزبێكی فەرمانڕەوا و پۆپۆلیزم وەك دەرهاوێشتەیەكی شەقامی ناڕازی (دەڵێین دەرهاوێشتەیەك نەك تاكە دەرهاوێشتە) جۆرێك لە یاریكردن بووە بە ئاگر و هەردوولاش بەیەك كاریگەر بوون.
لە چەند هەڵبژاردنی ڕابردوودا یەكێتی نیشتمانی وەك گوتار تارادەیەكی زۆر لە گوتاری پۆپۆلیزم بەتەواوی نزیك بوویەوە و بەكاری هێنا، بەڵام هەر زوو پاش هەڵبژاردنەكان گوتارە پۆپۆلیستیەكەی خۆی كەنارخست و گەڕایەوە سەر گوتاری دەسەڵاتدارێتی و بەرپرسیارێتی و ڕیاڵیتی. بێگومان مەبەستمان لە پۆپۆلیزم ئەو گوتارە میللیگەرا توندەیە كە لەسەر بنەمایەكی زانستی واقیعی عەقڵگەرا دانەمەزراوە، بەڵكو لەسەر بنەمای گوتارێكی توندی ڕەتكەرەوەی سۆزگەرا كە ختوكەی هەست و سۆزی ڕای گشتی دەدات، دامەزراوە.
یەكێتی نیشتمانی لەبەر ئەوەی لە بنەماوە چ وەك پێگە و چ وەك عەقڵی سیاسی لە كێشە و مەترسییەكانی گوتاری پۆپۆلستی تێدەگات، بۆیە ناچار نەبووە ڕاستەوخۆ و هەمیشە هەڵگری ئەو گوتارە بێت، بەڵام لەبەر ئەوەی لە ناوچەیەكدا كە لەباریایە بەرهەمهێنەری ئەم گوتارە بێت دەژی و ناوچەیەكی یاخی و شۆڕشگێڕ و گۆڕانخوازە و بەم گوتارەش دەورە دراوە، هەربۆیە ناچار بووە مامەڵەی لەگەڵ بكات و دەستوپەنجەی لەگەڵ بشێلێ.
ئەوەی لێرەدا مەبەستمە بیڵێم ئەوەیە یەكێتی نیشتمانی تا قۆناغی پێش هەڵبژاردنەكانی 2025 یش توانیبووی ڕامی ئەسپی سەرشێتیی پۆپۆلیزم بكات و لەبەرژەوەندی خۆی كاری بهێنێت، بەڵام لەو بەروارە بەدواوە شیمانەی ئەوە دەكرێ خۆی بكەوێتە بەرپێ و ناو داوی ئەم گوتارە ناكامەوە. ئەمەش مەترسیدارتیرین قۆناغە كە یەكێتی تێ بكەوێت.
عەقڵی سیاسی و ئیرادەی سیاسیی یەكێتی دەبێ زۆر وریای ئەوە بێت بكەوێتە ناو ئەو گوتارە پۆپۆلیستەی لە هەموو لایەكەوە دەورەی داوە و خەریكە جڵەوی سیاسەتەكانی ئاراستە بكات.
واتە یەكێتی دەبێت هۆشیار بێت بەوەی ئەو چ وەك شوێن و چ وەك قۆناغ دووروو پارێزراو نییە لە گوتار و سیاسەتی پۆپۆلیزم، بەڵام پێگە و شوێنی ئەو وەك بەشێك لە دەسەڵات ڕێگەی پێنادات هەڵگری ئەمە گوتارە بێت، چونكە زۆر بە سادەیی گوتاری پۆپۆلیست بە حیزبی دەسەڵات ناخوا و پۆپۆلیزم ئەگەر گونجاویەكی هەبێت زیاتر بۆ حیزبە كانی دەرەوەی دەسەڵاتە.
بۆیە یەكێتی ناچارە و دەبێت زۆر هۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم قۆناغە سیاسیەی خۆی بكات و ستراتیجی ئەوەبێت عەقڵانیەت و واقیعیەت بەسەر خەون و خەیاڵ و گوتاری شۆڕشگێڕانەی سۆزگەرادا زاڵ بكات.
واتە بەرپرسیارێتی و حوكمڕانێتی و كار بخاتە پێش جەماوەرێتیی و گوتارەوە، دەنا هەردووكیانی لەدەست دەچێت.
نوێترین بیروڕا

کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
22 کانوونی دووەم

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
21 کانوونی دووەم

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم

جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ
17 کانوونی دووەم

عێراق؛ قەوارەیەکی درزبردوو، لەناو دڵی شەڕی تاران و واشنتن دا
16 کانوونی دووەم
ئەی تی ئێمەکانیش پێویستییان بە هاوکارییە
16 کانوونی دووەم

ژنانی كورد؛ لە ژیاندا چاونەترس و لە شەهیدبووندا نەمر
15 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 22 کانوونی دووەم
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
- بیروڕا
- 21 کانوونی دووەم
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم
هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
- بیروڕا
- 19 کانوونی دووەم
نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا






