نێچیرڤان بارزانی: فرەیی ئایینی سەرچاوەی هێز و سەقامگیرییە بۆ هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 23 نیسان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێیوایە، فرەیی ئایینی و کولتووری لە کوردستان هەرگیز بارقورسیی نەبووە، بەڵکو سەرچاوەی هێز و سەقامگیری و هەمیشە جێی شانازیمان بووە. بە درێژایی ساڵان هەرێمی کوردستان سەلماندویەتی کە نموونەیەکی واقیعییە لە ڕێزگرتن لە فرەیی و پاراستنی ئازادییە ئایینییەکان و دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ هەموو پێکهاتە جیاوازەکان لە هەر ئایین و نەتەوەیەک بن لە هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 23-4-2025، بە دەستپێشخەری سەرۆک بارزانی، بۆ یەکەمجار لە هەولێر، 'ڕۆژی نزای نیشتمانی' بەڕێوەچوو، کە هەموو پێکەوە لە کەشێکی ڕۆحانیدا نزا بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن و ڕێوڕەسمەکە تاوەکو ڕۆژی هەینی 25-4-2025، بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی نزای نیشتمانی ڕایگەیاند: زیندووترین نموونەی کولتووری و فرەیی و پێکەوەژیان و لێبووردەیی لە کوردستان ئەوەبوو، کاتێک ساڵی 2014، هاووڵاتیانی ئێزدی و مەسیحی لەسەر دەستی تیرۆریستیانی داعش ڕووبەڕووی جینۆساید بوونەوە. لە بادینان بە تایبەتی و لە زۆر شوێنی دیکەی کوردستانیش دەرگای مزگەوت و قوتابخانەکان بۆ ئاوارەکان کرانەوەو هەموو هاوکاری و یارمەتییەکیان پێشکەش کرا.
لێرە لە هەرێمی کوردستان لە لانکەی لێبووردەیی و پێکەوەژیان پێشوازیان لێکرا و حەوێنرانەوە. هەموو ئەمانەش لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی ئەنجام دران. وایلهێات هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرووی دوو ملیۆن ئاوارەو پەنابەر بکات و ڕێژەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان 33٪ زیادی کرد، ئێستاش حاڵی حازر نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە و پەنابەر هەن، خۆشبەختانە نە ئەوساو نە ئێستا هیچ کێشەو ڕووداوێکی ئەمنی و کۆمەڵایەتی ڕووینەداوە. ئێستاش ئەوانەی گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان یادگاری خۆشیان لە هەرێمی کوردستان هەیەو بەردەوام بە سەردان دێنەوە ئێرە.
ئێمە باوەڕمان وایە بەهێزکردنی ئاشتی لە باوەڕی قووڵەوە بە بەهای مرۆڤ و بە ڕێزگرتن لە شکۆی مرۆڤایەتی بەبێ جیاوازی سەرچاوە دەگرێت، ئەم بەهایانە کاتێک تەواو جێگیر دەبن کە لە سیاسەتە گشتییەکان، پەروەردە، دادپەروەری و هاوکاری نێوان ئایین و کەلتوورەکاندا پشتگیریان هەبێت و بە بڕوا کاریان پێ بکرێت. ئێمەش لە هەرێمی کوردستان بە جیددی و بێ ڕاوەستان کاریان بۆ دەکەین.
ئەزموونەکان و مێژوو سەلماندوویەتی گفتوگۆی ڕاستگۆیانە باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و بەهێزکردنی متمانە لەنێوان خەڵکەوە. لێرەوە ئێمە ئەم چالاکییەی ئەمڕۆ لە هەولێر دەکرێت بە هەنگاوێکی جیددی دەزانین بەرەو چەسپاندنی زیاتری کەلتووری لێکتێگەیشتن و ڕێز لە یەکتر گرتن. هەروەها پەیامێکە لە کوردستانەوە لە هەولێرەوە بۆ جیهان، کە دەڵێت فرەیی هەڕەشە نییە، بەڵکو سەرچاوەی دەوڵەمەندییە و کۆمەڵگا دەتوانن بە ئارامی و شکۆ پێکەوە بژین کاتێک لەسەر متمانە و کرانەوە بوونیاد دەنرێن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ ترەمپ: هەرێمی دۆنێتسک ڕادەست بکەن کۆتایی بە جەنگ دەهێنم
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا پلانی بەرگری لە دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار
6 کاتژمێر لەمەوپێش
به ناوى ههلی كارهوه فێڵ له هاووڵاتییان دهكرێت و پارهیان لێوهردهگیرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییەکی ئاکرێ گوندەکەی کردووە بە دارستان؛ 55 ساڵە خەریکی نەمام چاندنە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات