
دەرچوونی کاندیدە ژنەکان بۆ پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەپێی ئەنجامیی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، لە بازنەی سلێمانی، لە كۆی 18 كورسی پێنج كاندیدی ئافرەت بێ ئەوەی پێویستیان بە دەنگی كۆتا هەبێت كورسییان بەدەست هێنا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی سیستمی سانتلیگۆ، پێویستە لە هەر بازنەیەكی هەڵبژاردن %25ی كورسییەكان بدرێن بە كاندیدی ئافرەت، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقیش كە ئەمڕۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ئەنجامی كۆتایی ئاشكرا كرد، لە زۆرینەی بازنەكانی هەڵبژاردن كاندیدە ئافرەتەكان بە دەنگی كۆتا سەركەوتن و كورسییان بەدەست هێنا، بەڵام بازنەی سلێمانی تاكە بازنەیە كە %25ی كاندیدەكان كە ئافرەتن بە دەنگی خۆیان سەركەوتن.
زانیاریی زیاتر: لە بازنەی سلێمانی ئەشواق جاف، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان كە سەرۆكی لیستەكەش بوو لە بازنەكە بە 8 هەزار و 214 دەنگ بێ پێویست بوون بە دەنگی كۆتا سەركەوت، بە هەمان شێوەش هەریەك لە سروە محەممەد لە لیستی یەكێتی بە شەش هەزار و 940 كە هەشتەمی لیستەكەی بوو، سروە عەبدولواحید بە 21 هەزار و 987 كە سەرۆكی لیستی نەوەی نوێ و یەكەم دەنگی لیستەكەی بوو، مژدە مەحموود بە 14 هەزار و 206 دەنگی دووەمی لیستی نەوەی نوێ و بەرزی ئەزمەڕ بە 3 هەزار و 654 دەنگ، دەنگی سێیەمی لیستی هەڵوێستی بەدەست هێنا و هیچ كامیان پێویستیان بە دەنگی كۆتای بازنە و لیستەكانیان نەبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






