چوارچێوەی هەماهەنگی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی ڕاگەیاند
- عێراق
- 17 تشرینی دووەم

کۆبوونەوەی ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانییان لە خولی نوێی پەرلەماندا ڕاگەیاند کە خاوەنی زیاتر لە 150 کورسیین، دوو لیژنەشیان بۆ دیاریکردنی سەرۆکوەزیران و کارنامەی حکومەت پێکهێنا.
وێنە گەورەکە: ئەمشەو ئاڤا میدیا وەک یەکەم میدیای هەرێمی کوردستان لە زاری عامر فایز، سەرۆکی هاوپەیمانی تەسمیم و یەکێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بڵاویکردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرجەم سەرکردەکانی کۆبووەتەوە و ڕێکارەکانی دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران دەستپێکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمشەو لە ماڵی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق بە ئامادەبوونی سەرجەم سەرکردەکانیی و لەناویاندا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە، لە ڕاگەیێنراوێکی کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا ئاماژەی بەوەداوە، بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، گرنگە بەرکەوتەکانی هەڵبژاردن بەگوێرەی ماوەی دەستووری یەکلاییبکرێنەوە، لەو چوارچێوەیەشدا لایەنەکانی ناو ئەم هاوپەیمانێتییە واژۆیان لەسەر پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی کرد کە مافی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی هەیە.
لەبارەی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش، چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، بڕیاردراوە دوو لیژنەی باڵا لە ئاستی سەرکردایەتی پێکبهێنرێن لیژنەی یەکەم بەرکەوتەکانی هەڵبژاردن و کارنامەی داهاتوو بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت یەکلایی دەکاتەوە، لیژنەی دووەمیش چاوپێککەوتن لەگەڵ کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەکات ئەویش لەسەر بنەمای پیشەیی و نیشتیمانیی.
لەو کۆبوونەوەیەدا سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی باسیان لە پێوەرەکانی دیاریکرنی سەرۆکوەزیران و کارنامەی حکومەتی داهاتووش کردووە، بەجۆرێک لەگەڵ ئاستەنگییە سیاسیی، ئابووری و خزمەتگوزارییەکان بگونجێت و لەئاست خواستی هاووڵاتیاندا بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






