ئاڤا نیوز
لە بەرنامەی ئەمجارەی زەنگی بازاڕ، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەی (Bubble Tea) دەکرێت، کە بیرۆکەکەی لەلایەن گەنجێکەوە هێنراوەتە هەولێر و ئێستا هەلی کاری بۆ چەند گەنجی دیکەش ڕەخساندووە.
وێنە گەورەکە: بەرنامەی زەنگی بازاڕ پاڵپشتی دامەزراندنی پڕۆژەی بچووک لەلایەن گەنجانەوە دەکات، بە تایبەت ئەو پڕۆژانەی لە بیرۆکەیەکی نوێ و جیاوازەوە هەڵقوڵاون و ئێستا کەوتوونەتە سەر پێی خۆیان، تەنانەت بەشێکیان فراوان بوونە و چەند لقێکی دیکەشیان کردووەتەوە.
بۆچی گرنگە؛ پڕۆژە بچووکەکان بزوێنەری ئابووری وڵاتن، هەروەها دەرفەتێکن بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و چالاککردنی بازاڕ.
چیرۆکی سەرەکی: (Bubble tea) پڕۆژەی گەنجێکە و بریتییە لە پێشکەشکردنی جۆرێک ساردەمەنی و خواردنەوە، بیرۆکەی پرۆژەکە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە سەری هەڵداوە. ماوەی دوو ساڵیشە بیرۆکەی پرۆژەکە لەلایەن گەنجێکەوە هێنراوەتە هەولێر و ئێستا هەلی کاری بۆ چەند گەنجێکی دیکەش ڕەخساندووە.
لێدوانی فەرمی: خاوەنی پرۆژەکە لە هەولێر بە ئاڤای گوت: ئەم خواردنەوەیە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا سەریهەڵداوە و لە وڵاتانی تایلەند و تایوان زۆر ناسراو و بڵاوە. لەبارەی دروستکردنی خواردنەوەکە، گەنجەکە دەڵێت، لە گیایەک وەک پەتاتە و چۆنەر دروست دەکرێت. دواتر دەبێتە ئارد و ئاردەکەش هەویرێکی لێ دروست دەکرێت، پاشان دەکرێتە ناو خواردنەوەکانەوە و پێشکەش بە کڕیاران دەکرێت.
لەلایەکی دیکە: لە بەرنامەی زەنگی بازار، ئاوارە بەختیار، شارەزای بە بازاڕکردن ڕایگەیاند، لە زۆربەی وڵاتان گرنگی زۆر بە پڕۆژە بچووکەکان دەدەن.
زانیاریی زیاتر: هەرچی پەیوەستە بە هەرێمی کوردستانەوە، ئاوارە بەختیار ڕوونی دەکاتەوە، کارئاسانی زۆر بۆ تۆمارکردنی ناوی کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان هەیە. بەڵام بە پێویستی دەزانێت کە لایەنە پەیوەندیدارەکان زیاتر هاوکاربن لە پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیاکان و ئاسانکاریی زیاتریان بۆ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 11 خولەک لەمەوپێش
کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئاگربەستی دیمەشق و هەسەدە درێژ کرایەوە
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی خواردنی گەرم دەگەیەنێتە قامیشلۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
11 خولەک لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم