
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی هاوخەمی لەسەر تەقینەوەکەی بەندەر عەباس ئاڕاستەی سەرۆککۆماری ئێران و کەسوکاری قوربانیان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوینی شەممە 26-4-22025، تەقینەوەیەک لە بەندەری ڕەجائی لە بەندەر عەباسی ئێران ڕوویدا، بەهۆیەوە 25 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی هەزار کەسیش بریندار بوون، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و هۆکاری تەقینەوەکەش ئاشکرا نەکراوە.
پەیامی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی سەرۆکوزیران مەسرور بارزانی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: پرسە و سەرەخۆشی ئاrاستەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران د.مەسعود پزیشکیان، کەسوکار و قوربانیانی تەقینەوەی بەندەر عەبباس دەکەین، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
-خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبووان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاریان ببەخشێت.
-لەم ڕووداوە نەخوازراوەدا، هاوسۆزی و هاوخەمی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەردەبڕین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێران داوای لە هاووڵاتیان کردووە بۆ دووربوون لە ماددە زیانبەخشەکانی دوای تەقینەوەکە، دەمامک بەکاربهێنن و دووربکەنەوە لە شوێنی ڕووداوەکە.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سێ ڕۆژ ماتەمینی بۆ ڕووداوەکە ڕاگەیاند، لیژنەکەیەک بۆ لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ڕووداوەکە پێکهێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای کارابوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەدان زیندانی ئازاد دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای کارابوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەدان زیندانی ئازاد دەکرێن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ژمارەیەک مامۆستای گرێبەست داوای گۆڕینی بڕوانامەکانیان دەکەن