
ئەحمەد تورک، ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی
ئاڤا نیوز
دەم پارتی ڕایدەگەیێنێ، ئەحمەد تورک ماوەی سێ مانگە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان بووە ئێستا چارەسەری کیمیایی و تیشک بۆ نەخۆشییەکەی وەردەگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی ڕابردوو، ئەحمەد تورک، ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی تەندروستی تێکچوو و بەپەلە گەیێنرایە نەخۆشخانە. لەوکاتەدا وا بڵاوکرایەوە کە چارەسەری ڕۆتینی وەردەگرێت، بەڵام دواتر زانرا تورک ماوەی سێ مانگە تووشی شێرپەنجەی سییەکان بووە، لە ئەنقەرە چارەسەری بۆ دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارتی دەم پارتی لە سۆشیال میدیا بڵاویکردەوە، "ئەحمەد تورک، سەرۆکی گەورە شارەوانی ماردین، قۆناغی وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی بەسەرکەوتووی بەڕێکرد، ئێستا ماوەی چارەسەری تیشک دەستی پێکردووە. لە دڵەوە بڕوامان بەوە هەیە کە دەگەڕێتەوە ناومان و درێژە بە کارەکانی بۆ پڕۆسەی ئاشتی دەدات".
زانیاریی زیاتر: ئەحمەد تورک، لە هەڵبژاردنەوەکانی 31ی ئاداری 2024، سەرۆکی گەورە شارەوانی ماردین بوو، بەڵام دواتر لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و قەیووم لە شوێنەکە دانرا، لە هەمان کاتدا ئەندامی شاندی دەم پارتییە بۆ ئیمڕالی، تەنیا لە سەردانەکانی سەرەتا لەگەڵیان بوو، دواتر بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستی نەیتوانی بەردەوام بێت. هاوکات ئەحمەد تورک لە 27ی شووبات دەقی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی بۆ پرۆسەی ئاشتی بە کوردی خوێندەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
زانیاریی لەبارەی ئەو مامۆستا ئایینیانەی كاندید بوون و دەرنەچوون
- بیروڕا
- 57 خولەک لەمەوپێش
پرۆژەكانی حكومەت و گۆڕینی هاوكێشەی دەنگدان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
د. هێمن هەورامی: کورسی دەیەم بۆ پارتی مسۆگەرە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
12 تشرینی دووەم

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
12 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
زانیاریی لەبارەی ئەو مامۆستا ئایینیانەی كاندید بوون و دەرنەچوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
د. هێمن هەورامی: کورسی دەیەم بۆ پارتی مسۆگەرە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زانا مەلا خالید: ژمارهی كورسییهكانمان له ههولێر دهبێته 10 كورسی






