
خوێندکارانی کوردستان لە یەکێک لەناوەندەکانی فێربوون سەرقاڵی وانە خوێندنن
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی پرۆگرامی 'گەڕانەوە بۆ خوێندن' کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی سێ ساڵە پەیڕەوی دەکات، سەرووی 33 هەزار منداڵ گەڕێندراونەتەوە بەر خوێندن.
چیرۆکی سەرەکی: کۆبوونەوەکانی گفتوگۆی ڕاپۆرتی خولی پێنجەم و شەشەم تایبەت بە ڕێککەوتنامەی مافەکانی منداڵ لە شاری جنێڤ بەردەوامن، کە شاندێکی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی شاندی حکومەتی عێراق، لەو گفتوگۆیانە بەشدارن، لەو چوارچێوەیەشدا ڕاپۆرتی گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی پەروەردە و دابینکردنی خوێندن بۆ منداڵان خوێندرایەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئاماری ناوەندەکانی خوێندن و ژمارەی فێرخوازان لە هەرێمی کوردستان دڵخۆشکەرن، بەجۆرێک ئێستا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان (حەوت هەزار و 370) قوتابخانە هەن، کە (شەش هەزار و 863)ـیان حکومین، تێکڕای قوتابیانیش لە ساڵی خوێندنی 2024-2025، یەک ملیۆن و 755 هەزار و 818 قوتابین کە ( 883 هەزار و 725) کوڕن و (872 هەزار و 93) قوتابی، کچن.
بابەتە ستراتیژییەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی نەهێشتنی نەخوێندەواری و ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی کارکردن بە منداڵان، پرۆگرامی 'گەڕانەوە بۆ خوێندن' جێبەجێ دەکات کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، 33،271 منداڵ گەڕێندراونەتەوە بۆ خوێندن.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپاڵ پرۆگرامی 'گەڕانەوە بۆ خوێندن'، چەندین ناوەندیی فێرکاری لە چاکسازییەکانی نەوجەوانان دامەزراندووە، جگە لە دامەزراندنی پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی و کردنەوەی سەنتەر و پەیمانگەی تایبەت بە خوێندنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، کە ئێستا ژمارەیان 10 هەزار و 366 قوتابیە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 خولەک لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
دوو پۆلیس لە کاتی دەستگیرکردنی داواکراوێکدا لە کەربەلا کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
19 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
42 خولەک لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
59 خولەک لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 خولەک لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
دوو پۆلیس لە کاتی دەستگیرکردنی داواکراوێکدا لە کەربەلا کوژران
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
کۆنسوڵی سعوودیە: شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران گەیشتە هەرێمی کوردستان
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە






