پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت

شەیری بکە لە:
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت

وێنەیەکی زانکۆی هارڤارد

ئاڤا نیوز

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پنتاگۆن) بڕیاری دا سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکان، زەمالەکان و پڕۆگرامەکانی خوێندنی سەربازی لە زانکۆی هارڤارد ڕابگرێت، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەوەی بە "بڵاوبوونەوەی ئایدۆلۆژیای ڕادیکاڵ" لەو زانکۆیەدا ناوی دەبات.

لێدوانی فەرمی: پیت هێگسێس، وەزیری جەنگیی ئەمریکا ڕایگەیاند: ماوەیەکی زۆرە پنتاگۆن باشترین و زیرەکترین ئەفسەرەکانی ناردووە بۆ زانکۆی هارڤارد بەو هیوایەی زانکۆکە قەدری چینە جەنگاوەرەکانمان بزانێت، کەچی ئەفسەرەکانمان گەڕاونەتەوە بە چەند بیر و ئایدۆلۆژیایەکی جیاواز و ڕادیکاڵ کە ناتوانن ڕیزەکانی شەڕکردن باشتر بکەن.

بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی جەنگیی ئەمریکا (پنتاگۆن) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، وەزارەتەکە هەموو پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ زانکۆی هارڤارد دەبڕێت و کۆتایی بە خوێندنی سەربازی و زەمالە و پڕۆگرامەکانی بڕوانامە دەهێنێت. پنتاگۆن دەڵێت ئەم پچڕانی پەیوەندییە لە ساڵی خوێندنی 2026-2027 دەستپێدەکات.

زانیاریی زیاتر: ئیدارەی ترەمپ هەڵمەتێکی فراوانی لە دژی زانکۆ باڵاکانی ئەمریکا دەستپێکردووە، لەنێویاندا زانکۆی هارڤارد لەسەر کۆمەڵێک پرسی وەک ناڕەزایەتیی دەربڕین لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، بەرنامەکانی هەمەچەشنی (DEI)، سیاسەتی ڕەگەزگۆڕاو و دەستپێشخەرییەکانی کەشوهەوا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ