سەیدسادق لەنێوان نیگەرانیی خزمەتگوزاری و هەوڵدان بۆ بوون بە "ئیدارەی سەربەخۆ"
- ڤیتی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی قەزای سەیدسادق بەهۆی پشتگوێخستنی شارەکەیان لە ڕووی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانەوە نیگەرانن و ئێستا کۆدەنگییەک دروستبووە بۆ ئەوەی قەزاکە بکرێتە "ئیدارەیەکی سەربەخۆ".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامانجی ئەم هەوڵە ئەوەیە قەزاکە ڕاستەوخۆ بە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ببەسترێتەوە تا بتوانن بە شێوەیەکی خێراتر بودجە و پڕۆژەی پێویست بەدەستبهێنن.
وێنە گەورەکە: کەمیی کارەبا و گرانیی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سەرووی نیگەرانییەکانی خەڵکی شارەکەن، لەگەڵ پەککەوتنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەک ئاوەڕۆی چەمی چەقان و پارکی شار.
لێدوانی فەرمی: ڕەزا محمد، قایمقامی قەزای سەیدسادق دەڵێت: زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ ئاوەڕۆی چەمی چەقان تەرخان کراوە و پڕۆژەی "ڕووناکی"ش چوار مانگ لە وادەی خۆی پێشخراوە. هەروەها بڕیارە پڕۆژەی پارکی شار کە لە ساڵی 2017وە وەستاوە، بە گوژمەی 300 ملیۆن دینار دەستپێبکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: دانیشتووانی ئەم قەزایە کە ژمارەیان 120 هەزار کەسە و 60 گوند و ناحیەیەکی بەسەرەوەیە، داوا دەکەن ئەم بەڵێنانە ببنە واقیع. تێکچوونی خزمەتگوزارییەکان لە کاتێکدایە کە سەیدسادق ناوەندێکی گرنگی بازرگانی و هاتوچۆیە و هەرسێ پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و قەزای پێنجوێن بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ئەمەش بزانە: قەزای سەیدسادق دەکەوێتە ناوەندی دەشتی شارەزوور و یەکێکە لە قەزا هەرە گرنگەکانی پارێزگای سلێمانی لە ڕووی کشتوکاڵی و ستراتیژییەوە، بەڵام دانیشتووانەکەی ساڵانێکی زۆرە بەدەست فەرامۆشکردنی پڕۆژە بنەڕەتییەکانەوە دەناڵێنن و چارەسەرەکە لە سەربەخۆیی ئیداریی شارەکەیاندا دەبیننەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ڕانیە؛ دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکان
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
عێراق دەکەوێتە ناو بۆشاییەکی دەستوورییەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێداچوونەوە بۆ دۆسییەی ئێپستین دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە: بەفر و هاژەی ئاو؛ سرووشتی سپیپۆشی هەورامان





