
وێنەی ئەو دوو منداڵە بەهۆی دۆکەڵی سۆپاوە گیانیان لەدەستدا
ئاڤا نیوز
دوو منداڵی دووانەی تەمەن شەش ساڵ لە ڕانیە، بە هۆی دووکەڵی سووتانی فەرشەوە گیانیان لەدەست دا.
چیرۆکی سەرەکی: خێزانێکی دانیشتووی شاری ڕانیە لە گەڕەکی تیتۆکە کە خاوەنی چوار منداڵن، شەوی ڕابردوو هیتەری ژووری نوستنی سێ منداڵەکەیان بە هەڵکراوی جێهێشتووە، بەهۆی نزیکیی فەرەشێک لە هیتەرەکەوە، فەرشەکە گڕی گرتووە و ژوورەکە پڕ بووە لە دووکەڵ؛ لە ئەنجامدا دوو منداڵە دووانەکە کە لەو ژوورەدا خەوتبوون، پێش گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە بەهۆی خنکانەوە گیانیان لەدەستداوە.
لێدوانی فەرمی: مەریوان محەممەد کە باوکی دوو منداڵەکەیە، بە ئاڤای ڕاگەیاند، "کاتژمیر 5:00ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بەر لەوەی بچمە سەر کار، بینیم دووکەڵ لە ژووری منداڵەکان بەرز دەبێتەوە، دوو منداڵەكەم لەسەر زەوی كەوتبوون، هەرچەندە هەردووکیانم گەیاندە نەخۆشخانە، بەڵام بەداخەوە گیانیان لەدەستدابوو".
دەشڵێ: منداڵەكان دووانەبوون یەکێکیان نەخۆشی شەلەل دەماغی هەبوو، ئەوی دیکەش نەخۆشییەكی تری قورسی هەبوو.
لەلایەكی دیكەوە: سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی دوو منداڵی دووانە بە ناوەکانی میر مەریوان (کوڕ) و مەیلی مەریوان (کچ) گەیێنرانە نەخۆشخانەکەمان؛ پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە منداڵەکان تەمەنیان شەش ساڵە و پێش گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، بەهۆی هەڵمژینی بڕێکی زۆر لە دووکەڵ و بۆن گیانیان لەدەست داوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا، چیرۆكی ڕووداوەكە بەمشێوەیە بووە:-
خێزانەکە خاوەنی چوار منداڵن، منداڵە بچووکەکە لە ژووری دایک و باوکیان خەوتووە، بەڵام سێ منداڵەکەی دیکە، کە میر مەریوان و مەیلی مەریوان و منداڵێکی دیکەیان کە 1 ساڵ لەوان گەورەترە، بەیەکەوە لە ژووری خۆیان خەوتبوون و شەو هیتەرەکەیان نەكوژاندووەتەوە، فەرشێک كە لە نزیک هیتەرەکە بووە گڕی گرتووە و دووكەڵێكی زۆر دروست بووە، بەو هۆیەوە دوو لە منداڵەكان خنكاون و منداڵەكەی دیكە سەلامەتە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 6 خولەک لەمەوپێش
باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەکەوێتە ناو بۆشاییەکی دەستوورییەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەکەوێتە ناو بۆشاییەکی دەستوورییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێداچوونەوە بۆ دۆسییەی ئێپستین دەکرێت






