قوتابییەکی کورد لە پاڵەوانێتییەکی جیهانیی تایکواندۆدا مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا

شەیری بکە لە:
قوتابییەکی کورد لە پاڵەوانێتییەکی جیهانیی تایکواندۆدا مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا

سەهەند شەمسەدین

ئاڤا نیوز

قوتابییەک کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر، توانی پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕ لە "پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی تایکواندۆی فەجیرە" لە وڵاتی ئیمارات بەدەستبهێنێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەهەند شەمسەدین، قوتابی پۆلی 8ی بنەڕەتی لە کێشی 65 کیلۆگرامدا ڕکابەری کرد و توانی بەسەر سەرجەم بەشداربوانی 76 وڵاتی جیهاندا سەربکەوێت.

لێدوانی فەرمی: مامۆستا دڵشاد جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، ئەمە دەستکەوتێکی بێ وێنەیە و سەهەند یەکەم یاریزانی کورد و عێراقییە کە بتوانێت لەم پاڵەوانێتییە گەورەیەدا مەدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت و ناوی وڵاتەکەی لەسەر نەخشەی وەرزشی جیهانی جێگیر بکات.

زانیاریی زیاتر: ئەم پاڵەوانە گەنجە ئێستا لە ئامادەکارییە بەردەوامەکاندایە بۆ بەشداریکردن لە "پاڵەوانێتیی وڵاتانی عەرەبی"، کە بڕیارە لەنێوان شەش بۆ 10ی شوباتی 2026 لە شاری فەجیرە بەڕێوەبچێت، بەو ئومێدەی بتوانێت دەستکەوتێکی دیکەی نێودەوڵەتی تۆمار بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ