
فایلە بێ سانسۆر و دەستکارینەکراوەکانی دۆسییەی جێفری ئێپستین
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دادی ئەمریکا بڕیاری دا ڕێگە بە ئەندامانی کۆنگرێس بدات پێداچوونەوە بە فایلە بێ سانسۆر و دەستکارینەکراوەکانی دۆسییەی جێفری ئێپستین بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: کردنەوەی دەرگای ئەم دۆسییە هەستیارە دوای گوشارێکی تووندی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکرات دێت کە پێیان وایە سانسۆرکردنی ناوەکان و وێنەکان لەلایەن وەزارەتی دادەوە، هەوڵێکە بۆ پاراستنی ئەو کەسایەتییە کاریگەرانەی تێوەگلاون.
لێدوانی فەرمی: ڕۆو خانا، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لەسەر پشکی دیموکراتەکان، کە سەرپەرشتیی هەوڵەکانی بۆ شەفافییەتی دۆسییەکە دەکرد، ڕایگەیاند: ئەم هەنگاوەی وەزارەتی داد بە ئەرێنی دەبینین؛ کاتێک کۆنگرێس گوشار دەکات، سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دادی ئەمریکا، نامەیەکی بۆ یاسادانەران ناردووە و تێیدا پێی ڕاگەیاندوون کە ئەندامانی کۆنگرێس دەتوانن ڕۆژی دووشەممە 9-2-2026 پێداچوونەوە بۆ فایلە بێ سانسۆر و دەستکارینەکراوەکانی دۆسیەی ئێپستین بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەیەک لەمەوپێش، زیاتر لە 3,000,000 فایل لەسەر دۆسییەی جێفری ئێپستین بڵاوکرایەوە، بەڵام بەشێکی زۆری ئەو فایلانە سانسۆر کرابوون، ئێستا بەهۆی گوشاری بەردەوامی هەردوو پارتی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان، ڕێگە دەدرێت ئەندامانی کۆنگرێس بە بێ سانسۆر فایلەکان بخوێننەوە و پێداچوونەوەی بۆ بکەن.
پەیوەست بەم بابەتەوە: بۆ ئەوەی ئەندامێکی کۆنگرێس دەستی بە فایلە بێ سانسۆرەکان بگات، پێویستە 24 کاتژمێر پێشتر وەزارەتی داد ئاگادار بکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تەنیا ئەندامانی کۆنگرێس دەتوانن تەماشای فایلەکان بکەن و یاریدەدەر و کەسە نزیکەکانیان بۆیان نییە دەستیان بە فایلەکە بگات. وەزارەتی دادی ئەمریکا بڕیاریداوە کە شوێنێکی تایبەت بۆ خوێندنەوەی فایلەکان دەستنیشان بکات و بردنە ژوورەوەی مۆبایل و کامێرا و ئامێرەکانی دیکە قەدەغە دەبێت؛ ئەندامانی کۆنگرێس بۆیان هەیە بە پێنووس و کاغەز تێبینییەکانیان بنووسن، بەڵام بۆیان نییە کۆپی فایلەکان بکەن.
باکگراوند: جێفری ئێپستین ملیاردێرێکی ئەمریکی بوو کە لە ساڵی 2019دا لە زیندان کۆتایی بە ژیانی جۆی هێنا، دوای ئەوەی بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە سێکس و دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان دەستگیر کرا. فایلەکانی ئێپستین (Epstein Files) بەهۆی ئەوەی ناوی چەندین سەرکردە، پاشا، ملیاردێر و کەسایەتیی جیهانیی تێدایە، وەک "بۆمبێکی سیاسی" دەبینرێن. لە ساڵانی 2024 و 2025دا چەندین بەشی ئەم فایلانە بڵاوکرانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ڕانیە؛ دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکان
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
عێراق دەکەوێتە ناو بۆشاییەکی دەستوورییەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ڕانیە؛ دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکان
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
عێراق دەکەوێتە ناو بۆشاییەکی دەستوورییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت






