کۆنسوڵی سعوودیە: شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران گەیشتە هەرێمی کوردستان

شەیری بکە لە:
کۆنسوڵی سعوودیە: شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران گەیشتە هەرێمی کوردستان

گرافیکی ئاڵای کوردستان و سعوودیە

ئاڤا نیوز

بە مەبەستی ڕێكخستنی كۆنفرانسێكی وەبەرهێنان لە شاری هەولێر، شاندێکی باڵای وەبەرهێنەرانی سعوودیە گەیشتە هەرێمی كوردستان؛ ئەمڕۆش لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و ژووری پیشەسازی و بازرگانیی ئەو شارە کۆ دەبنەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی، شاندێكی باڵای وەبەرهێنەران و كارسازانی سعوودیە لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتنە هەرێمی كوردستان، كە لە 17 وەبەرهێنەر و سەرمایەدار پێك هاتوون و نوێنەری وەزارەتی وەبەرهێنانی سعوودیە سەرۆكایەتیی شاندەكە دەكات.

لێدوانی فەرمی: محەممەد بن سولێمان عسێری، کۆنسوڵی گشتیی سعوودیە لە هەرێمی كوردستان، تایبەت بە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ئامانجی سەردانەکەی شاندی وەبەرهێنەرانی سعوودیە بۆ ڕێکخستنی کۆنفرانسێکی وەبەرهێنانە لە هەولێر.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە ئەمڕۆ شاندەکە لە سلێمانی چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و ژووری بازرگانیی سلێمانی ئەنجام بدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ