سەرۆك بارزانی بۆ قوتابییان و لاوان: لاوی زیرەك و داهێنەر بۆ وڵاتەكەمان پێبگەیێنن
- کوردستان
- 16 ئایار

سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆك بارزانی بەبۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەی یەكگرتن و هەڵبژاردنی یەكێتیی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم قوتابییان و لاوان دەكات و دووپاتی دەكاتەوە، ئەو چاوەڕوانییەی هەیە كە لاوی پێگەیشتوو و زیرەك و خاوەن ئیرادە و داهێنەر، بۆ وڵاتەكەمان پێ دەگەیێنن.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی پێنجشەممە 2025-05-15، کۆنگرەی یەکگرتنی هەردوو ڕێکخراوی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو. شڤان مەحموود وەک سکرتێری ڕێکخراوەکە هەڵبژێردرا، هاوکات ستافی نوێی سکرتاریەت هەڵبژێردران.
پەیامی فەرمی: بارەگای بارزانی، دەقی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەی یەكگرتنی و هەڵبژاردنی سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتیی قوتابیان و لاوانی كوردستانی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا؛ پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم قوتابی و لاوانی كوردستان دەكات و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازێت.
سەرۆك بارزانی ئاماژە بەوە دەكات، "هیوادارم یەكگرتنەوەی قوتابیان و لاوان و دەرئەنجامەكانی كۆنگرەكەتان ببێتە هۆی بەهێزتربوونی شێوازی كار و ڕێكخستنی قوتابیان و لاوان و خزمەتی زیاتری دۆزی قوتابیان و لاوانی ئازیزی كوردستانی لێ بكەوێتەوە."
لەو بۆنەیەدا پشتیوانیی خۆم بۆ داواكاری و بەرنامە و ئامانجەكانتان دووپات دەكەمەوە و ئەو چاوەڕوانییە لە ئێوەی خۆشەویست هەیە لەژێر ڕۆشنایی هزر و بیری نیشتیمانپەروەرانە و بەپێی بەرنامە و پلانی ڕێكوپێك قوتابی و لاوی پێگەییشتوو و زیرەك و خاوەن ئیرادە و داهێنەر بۆ وڵاتەكەمان پێ بگەیێنن و هەردەم لە خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستاندا بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی نەسر: بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مالیکی پشتیوانی عەبادی دەکات






