داوا لە كۆمپانیاكانی ئیسپانیا دەكرێت لە بەرهەمهێنانی زەیتوون هاوكاری كوردستان بكەن
- کوردستان
- 16 ئایار

دیمەنی زەیتوون
ئاڤا نیوز
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، لەمیانی بەشداریكردنی لە پێشانگای بەرهەمەكانی زەیتوون و زەیت و بەرهەمە كشتوكاڵییەكان كە لە هەرێمی ئەندەلوس لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو، داوای لە بەڕێوەبەری گشتیی پێشانگاكە كرد، كۆمپانیاكانی ئیسپانیا، دەتوانن لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن بۆ چاندنی زەیتوون و بەرهەمهێنانی جۆرەكانی زەیتوون.
چیرۆكی سەرەكی: شاندێكی بازرگانان و كۆمپانیا كشتوكاڵییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی، لەڕێگەی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیسپانیا، بەمەبەستی بەشداریكردن لە پێشانگای نێودەوڵەتیی 'ئێكس - پۆلیڤیا' بۆ بەرهەمەكانی زەیتوون و ئامێرە كشتوكاڵییەكان، گەشتی وڵاتی ئیسپانیایان كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نەوزاد غەفوور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، لەکۆتا ڕۆژدا بە ڕێكخەرانی پێشانگاكەی ڕاگەیاند، هەرێمی کوردستان خاکێکی بەپیتی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی، بەتایبەت لە بەرهەمی زەیتووندا، لەو چوارچێوەیەشدا کۆمپانیاکانی وڵاتی ئیسپانیا دەتوانن لەو کەرتەدا وەبەرهێنان بکەن بۆ چاندنی زەیتوون و بەرهەمهێنانی جۆرە جیاوازەکانی زەیتوون.
زانیاریی زیاتر: لەپێشانگای بەرهەمهێنانی زەیتوون لە ئیسپانیا، 300 کۆمپانیا کە لە 14 وڵاتەوە هاتبوون، بەشدارییان كرد، وڵاتەكانیش: پورتوگال، تونس، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، سوید، تورکیا، یۆنان، چین، مەغریب، سلۆڤینیا، هۆڵەندا و ئێران، بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
دوو پۆلیس لە کاتی دەستگیرکردنی داواکراوێکدا لە کەربەلا کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
20 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
43 خولەک لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
دوو پۆلیس لە کاتی دەستگیرکردنی داواکراوێکدا لە کەربەلا کوژران
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
کۆنسوڵی سعوودیە: شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران گەیشتە هەرێمی کوردستان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە






