ئەو هاوبەشانەی پێش جێگیرکردنی نرخی کارەبا پارەی زیادیان بۆ هاتۆتەوە بۆیان دەگەڕێنرێتەوە
- هەواڵ
- 16 ئایار

کارەبای 24 کاتژمێری. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
تیمی پڕۆژەی ڕووناکی دەڵێن، دوای ئەوەی بڕیار لەسەر نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی درا و بەراورد بە نرخی پێشوو کەمترە، بڕیاردراوە، بەشێوەی ڕەسید بۆ هاوبەشانی پێشتر بگەڕێندرێتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2024-10-17، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە گەڕەکی شادی هەولێر پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، بڕیار وایە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بگاتە هەموو ماڵێک لە کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی ڕایانگەیاند، ئەو هاوبەشانەی بەشێوەی ئەزموونی پارەی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکییان داوە، ئەو بڕە زیادەیەی خەرجیانکردووە، لە مانگەکانی داهاتوودا بە شێوەی کرێدیت واتا (ڕەسيد) بۆیان دەگەڕێنرێتەوە. ئەمەش واتا ئەو نرخەی ئێستا دانراوە بۆ هەموو مانگەکانی ڕابردووە.
باکگراوند: ئەم هەفتەیە پڕۆژەی ڕووناکی نرخی نوێی کارەبای 24 کاتژمێری بڵاوکردەوە، بەراورد بە نرخە ئەزموونییەکە هەرزانتر کراوە و نرخەکان بەمجۆرە دیاریکراون:
لە یەک کیلۆ وات تا 400 کیلۆ وات بە 72 دینار.
لە 401 کیلۆ وات تا 800 کیلۆ وات 108 دینار.
لە 801 کیلۆ وات تا 1200 کیلۆ وات 175 دینار.
لە 1201 کیلۆ وات تا 1600 کیلۆ وات 265 دینار.
لە 1600 کیلۆ وات بەسەرەوە نرخەکەی 350 دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
دوو پۆلیس لە کاتی دەستگیرکردنی داواکراوێکدا لە کەربەلا کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
20 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
43 خولەک لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
دوو پۆلیس لە کاتی دەستگیرکردنی داواکراوێکدا لە کەربەلا کوژران
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
کۆنسوڵی سعوودیە: شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران گەیشتە هەرێمی کوردستان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە






