وەزیری سامانە سروشتییەکان: 64%ـی ژێرخانی کارەبای کوردستان بەرهەمی کۆمپانیا ئەمریکییەکانە
- هەواڵ
- 22 ئایار

کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان
ئاڤا نیوز
وەزیری سامانە سروشتییەکان لە کۆنفراسی وزەی واشنتن دەڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتییەکی زۆر لە کەرتی کارەبا دەکات، هاوکات ڕێژەیەکی بەرزی ژێرخانی کارەبای کوردستان لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانە.
وێنە گەورەکە: بە بەشداری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و کریستۆفەر ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا کۆنفراسی وزە لە واشنتن بەڕێوەدەچێت، لە پانێلێکی ئەو کۆنفراسە، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دوایین گرێبەستەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دوو کۆمپانیای ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی گازی هەرێمی کوردستان قسەی کرد.
لێدوانی فەرمی: کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان دەڵێت: ئەم ڕێککەوتننامەیەی هەرێمی کوردستان کردوویەتی دژی هیچ لایەنێک نییە و ئەم هەنگاوانە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانە لە کوردستان و عێراق، داوا لە ئەمریکا دەکەین پاڵپشتیی زیاتری هەرێمی کوردستان بکات.
وەزیری سامانە سروشتییەکان ئەمانەشی وت:
- هەرێمی کوردستان ئامادەیە گرێبەستی دیکە واژۆ بکات.
- هەرێمی کوردستان ئامادەیە لە کەرتەکانی نەوت و غاز و کارەبا گرێبەستی دیکە بکات.
- زیاتر لە 11 ملیۆن بەرمیل نەوتمان ڕادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق کرد تا ئێستا شایستەی کۆمپانیاکانیان نەداوە.
- بەهۆی لووتکەی عەرەبی گفتوگۆ لەبارەی هەناردەکردنی نەوت وەستابوو.
باکگراوند: شەوی 20ـی ئەم مانگە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە واشنتن، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان دوو گرێبەستی بۆ پەرەپێدانی دوو کێڵگەی گاز سروشتی واژۆ کرد کە بەهاکەیان 110 ملیار دۆلار بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
59 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت






