فایلی خەڵک: دانیشتوانی گوندێکی سنووری پێنجوێن داوای قوتابخانەیەکی نوێ دەکەن
- هەواڵ
- 22 ئایار
ئاڤا نیوز
ماوەی چەندین ساڵە دانیشتووانی گوندێکی سنووری قەزای پێنجوێن مزگەوتێکی کۆنیان کردووە بە قوتابخانە و ئێستاش بەهۆی زیاتر کۆنبوونییەوە مەترسی ڕووخانی لەسەرە.
چیرۆکی سەرەکی: گوندی بۆریدەرە لەسەر سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەکەوێتە بناری شاخی سوورێن و نزیکە پەنجا قوتابی هەیە، ماوەیەکی زۆرە مزگەوتێکی کۆنی گوندەکەیان لەسەر حسابی خۆیان نۆژەنکردووەتەوە و ئێستاش بەهۆی زیاتر کۆنبوونییەوە کەڵکی نەماوە.
لێدوانی فەرمی: عوسمان حامید، بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە و بە پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاند، ئێستا قوتابخانەکەمان تەواو کۆنبووە و کەڵکی وانە وتنەوەی تێدا نەماوە، هاوکات هیچ مەرجێکی سەلامەتی تێدا نییە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەو بارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند، خۆشحاڵین بۆ خەمخۆری و بەدواداچوونی ئاڤا میدیا لەسەر ئەم بابەتە پەروەردەییە گرنگە، پێشتر بڕیاری دروستکردنی قوتابخانە بۆ ئەم گوندە دەرچوو بوو، بەڵام بەهۆی سەختی ڕێگاکە دروست نەکراوە، لە هەوڵداین باڵەخانەیەکی مۆدێرنیان بۆ دروست بکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
19 خولەک لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە





