
لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، لە ساڵی داهاتووەوە هەژمارکردنی وانەکانی کوردی و عەرەبی بۆ پۆلی 12 هەڵدەوەشێتەوە و وەک وانەکانی دیکە نمرەکان هەژمار دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ساڵێکە هەژمارکردنی وانەکانی کوردی و عەرەبی بۆ قوتابیانی پۆلی 12 بووەتە ئارەزوومەندانە، واتا ئەگەر قوتابییەک لە هەموو وانەکان نمرەی بەرز بهێنێت و لە وانەکانی کوردی و عەرەبی خراپ بێت، نمرەی ئەو دوو وانەیەی بۆ هەژمار ناکرێت، بەڵام مەرجە دەبێت لەو دوو وانەیە دەرچێت.
لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەژمارکردنی وانەکانی کوردی و عەرەبی بەپێی بڕیاری ژمارە حەوتی ساڵی 2022ـە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێویست بوو سێ ساڵ بەسەر ئەو قوتابیانە تێپەڕێت کە هاتوونەتە ئامادەیی، جێبەجێکردنی بڕیارەکە بۆ ساڵی داهاتوو دانرا واتا خوێندنی 2025-2026، ساڵی داهاتوو ئەم دوو وانەیە وەک وانەکانی دیکە لە سیستمی وەرگرتن هەژمار دەکرێن.
عەباس ئەکرەم ئەوەش دەڵێت: گشتاندنمان بۆ وەزارەتی پەروەردە کردووە، قوتابیان لەو بڕیارە ئاگادار بکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
19 خولەک لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە






