دوای گیانلەدەستدانی دوو قوتابی، سوودانی فەرماندەیەکی نوێ بۆ ئەکادیمیای سەربازی دادەنێت
- عێراق
- 24 ئایار

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی فەریق ڕوکن ئەحمەد جەنابی بۆ سەرۆکایەتیکردنی ئەکادیمیای سەربازی لە شوێنی ناسر غەننام.
چیرۆکی سەرەکی: دوابەدوای گیانلەدەستدانی دوو قوتابی کۆلێژی سەربازیی ناسریە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی دوورخستنەوەی هەر یەکە لە سەرۆکی ئەکادیمیای سەربازی و یاریدەدەرەکەی و ڕاگری کۆلێژی سەربازیی چوارەم و فەرماندەی فەوجی پەیوەندیدار لە ئەرکەکانیان، دا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە سوپا کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، فەریق ڕوکن ئەحمەد جەنابی کەسێکی لێهاتووە لە بواری ئەکادیمی لە دامەزراوە سەربازییەکان و پێشتر ڕاگری کۆلێژی بەرگریی نیشتمانی بووە لە زانکۆی بەرگری و هەروەها سەرۆکایەتیی ئەکادیمیای کەنداوی عەرەبی کردووە لە بەسرە.
زانیاریی زیاتر: دەستنیشانکردنی جەنابی، هاوتایە لەگەڵ ئاراستەی سەرۆکوەزیران بۆ پێدانی پۆستی سەربازی بە کەسانی خاوەن پێشینەی ئەکادیمی و پیشەیی بۆ بەرزکردنەوەی توانای مەشق و لێهاتوویی لەناو دامەزراوە سەربازییەکاندا.
باکگراوند: نیوەڕۆی ڕۆژی 2025-05-21، دوو قوتابی کۆلێژی سەربازیی ناسریە لە ئەنجامی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی خۆر و لەژێر تینی گەرما بۆ ماوەی شەش کاتژمێری بەردەوام، گیانیان لەدەستدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یوسف هۆشیار "تە ژبیر ناکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
34 خولەک لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
55 خولەک لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 شوبات

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی ناوخۆی سووریا چوونە ناو گوندەوارەکانی کۆبانێ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەولێرەوە چووە سلێمانی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دنیپرۆ درۆنێکی ڕووسی پاسێکی کرێکاران دەتەقێنێتەوە






