
ژمارەیەک کرێکار سەرقاڵی دانانی سیستمی سۆلەر پانێڵن بۆ ماڵێک
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، حکومەت بڕیاریداوە کارەبای 530 باڵەخانەی حکومی لەڕێگەی وزەی خۆرەوە دابین بکات، ئەو کارەبایەی لە باڵەخانە حکومییەکانیش دەگەڕێتەوە بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەکاردەهێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی چەند مانگێکە بانکی ناوەندی دەستپێشخەرییەکی بۆ هاووڵاتیان و ناوچە پیشەسازییەکان ڕاگەیاندووە و لە ڕێگەیەوە بە قەرزی درێژخایەن سیستمی دابینکردنی کارەبا بە وزەی خۆر بۆ ماڵان و کۆمپانیاکان دابین دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: موسا کازم، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، ئەم هەنگاوەی حکومەت بۆ دابینکردنی کارەبای باڵەخانە حکومییەکان لە ڕێگەی وزەی خۆر، لە چوارچێوەی فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و پشت بەستنە بە وزەی نوێ، جگە لەوەش خەرجی لەسەر دەوڵەتیش کەمدەکاتەوە و لە ڕێگەیەوە کارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان زیاتر دەکرێت.
وتەبێژی کارەبای عێراق دەشڵێت، دەستپێشخەرییەکەی حکومەت و بانکی ناوەندی بۆ دانانی سیستمی کارەبا بە وزەی خۆر بۆ ماڵان، پیسبوونی ژینگە، بڕانی بەردەوامی کارەبا و کارپێکردنی سەدان هەزار مۆلیدە کەمدەکاتەوە و سوودی ئابووری زۆری دەبێت، جگە لەوەش بوونی دەیان کۆمپانیا بۆ دانانی ئەم سیستمە وادەکات هاووڵاتی چەندین بژاردەی لەبەردەست بێت و کامیان بۆ ئەو گونجاوتر و هەرزانتربێت، دەتوانێت بەو کۆمپانیایە سیستمی کارەبا بە وزەی خۆر دابنێت."
بەوتەی موسا کازم، حکومەت هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەیەکی ئەڵمانیی و نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە بۆ ئاسانکاریی لە پێدانی قەرز و هاوکاریی بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی گەورەی کارەبا بە وزەی خۆر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یوسف هۆشیار "تە ژبیر ناکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
34 خولەک لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
55 خولەک لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 شوبات

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی ناوخۆی سووریا چوونە ناو گوندەوارەکانی کۆبانێ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەولێرەوە چووە سلێمانی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دنیپرۆ درۆنێکی ڕووسی پاسێکی کرێکاران دەتەقێنێتەوە






