هۆشدارییەک لە دەستەی دەستپاکییەوە لەبارەی هەڵبژاردن بۆ حیزب و لایەن و کاندیدان

شەیری بکە لە:
هۆشدارییەک لە دەستەی دەستپاکییەوە لەبارەی هەڵبژاردن بۆ حیزب و لایەن و کاندیدان

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە عێراق

ئاڤا نیوز


سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، دەستەکەیان سستی ناکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵی قۆستنەوەی سامانی گشتی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا. جەختیش لەسەر پێویستی بەهێزکردنی شەفافییەت و دەستپاکی لە هەڵبژاردنەکان دەکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، لە ئێستاشەوە لایەنە سیاسییەکان دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد عەلی لامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی لە میانی دیداری لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەستەکەیان تیمی مەیدانی لە بەغداد و پارێزگاکان پێکدەهێنێت؛ بۆ سەردانیکردنی کۆمیسیۆن و پێکهاتەکانی، ئەمەش بە هاوکاری لەگەڵیان؛ بۆ دڵنیابوون لە دروستی ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان و مسۆگەرکردنی بەکارنەهێنانی سەرچاوە گشتییەکان لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا.

 

لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی ئەو کەسانەی کە یاسای لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوەو بڕیاری دادوەریان لە دژ دەرچووە ڕایگەیاند: ڕێگەیان پێنادرێت خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید بکەن، هۆشداریش دەدات لە قۆستنەوەی پۆست و پێگە حکومییەکان بۆ مەبەستی هەڵبژاردن، داوای لە کۆمیسیۆن کرد سەرۆک و دامەزرێنەرانی حیزبەکان ئاگادار بکاتەوە لە پێویستی پابەندبوون بە پێشکەشکردنی ئاشکراکردنی دارایی (زیمەی مالی) لە ڕێگەی فەرمانگەی کاروباری حیزبەکان و ڕێکخراوە سیاسییەکانەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، ئامادەیی کۆمسیۆنی بۆ هاوکاری تەواو لەگەڵ دەستەکە دەربڕی و دەستپێشخەرییەکانی دەستەکەی بەرز نرخاند لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی شەفافیەت و پاراستنی سامانی گشتی و چاودێریکردنی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکانیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ