
ژمارەیەک دەرچووی بەشی پزیشکی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی فیدڕاڵ دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندنی بۆ دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی گشتیی بۆ ساڵی ( 2023-2024 ) کردەوە، دامەزراندنەکە ئەو دەرچووانەی بەشی پزیشکیی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە کە خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن.
وێنە گەورەکە: دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی گشتیی بۆ ساڵی ( 2023-2024 ) لە عێراق نزیکەی چوار هەزار کەسن، لەو ساڵەدا لە هەرێمی کوردستانیش 778 کەس کۆلێژی پزیشکیان تەواوکردووە، بەڵام بەگوێرەی بڕیارەکە هەموو ئەم دەرچووانە ناتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن و مەرجە خەڵکی ناوچە کێشەلەسەرەکان بن.
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو دەرچووانەی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتیی هەرێمی کوردستان کە دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن، دەتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن و دامەزراندنەکە ئەوانیش دەگرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوەکردووە، ئەو دەرچووانەی کۆلێژی پزیشکی گشتیی بۆ ساڵی ( 2023-2024 ) کە خواستی دامەزراندنیان لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی هەیە، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم فۆرمەوە داواکاریی بۆ دامەزراندن پێشکەش بکەن، ئاشکراشی دەکات کە دوای پەسەندکردنی خشتەی بودجە ڕێکارەکانی دامەزراندنی ئەو دەرچووانە دەستپێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر لەبارەی ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی بڕیاریدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆ نەهێشتنی کاریگەرییەکانی دروستبوونی لافاو تیمەکانی شارەوانی هەولێر لە ئامادەباشیدان
4 کاتژمێر لەمەوپێش

شێخ دارا: لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمان ئاگادربن پێش فیلەر و بۆتۆکس پشکنین بکەن ئەگەرنا ترسناکە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

دوازدەمین فیلمە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دهۆک بە بەشداری سینەماكارانی 37 وڵات دەستپێدەكات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمان ئاگادربن پێش فیلەر و بۆتۆکس پشکنین بکەن ئەگەرنا ترسناکە






