ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چەندین پرسی تاوتوێ کرد، مووچەی خەڵکی کوردستان نەبێت
- عێراق
- 3 حوزەیران

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا کە چەندین تەوەر و بابەتی جیای تاوتوێ کردووە، بەبێ ئەوەی هیچ لە بڕگەکانی باسی پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان و ناردنی بەر لەجەژن بکات.
وێنە گەورەکە: چاوەڕێ دەکرا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، سوودانی بابەتی ناردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی کوردستان بخاتە دەنگدانەوە و بەشێوەی قەرز، مینحە یان سولفە پارەکە بنێردرێت، بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەم بابەتە نەکرا، زیاتر دۆسییەکانی بەرهەمهێنانی زیاتری کارەبا و وەبەرهێنان گفتوگۆی لەسەر کراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ناوەڕۆکی بڕیار و تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی بڵاوکردەوە، لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە لە 6 تا 10ی حوزەیران بکرێتە پشوو، هەروەها 15ی حوزەیرانیش بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە پشووی فەرمی دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: پەیوەست بە ئامادەکاری بۆ وەرزی هاوین، ئەنجوومەنی وەزیران گرێبەستی لەگەڵ هاوپەیمانی کارپور واژۆکرد بۆ دابینکردنی 650 مێگاوات، بڕیاری دامەزراندنی پێگەی (FSRU)یشیدا بۆ هاوردەکردنی غاز بەتوانای هاوردەکردنی ڕۆژانە 750 ملیۆن پێ سێجا غاز.
هاوکات، پەیوەست بە کەرتی وەبەرهێنانیش ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە بەهای سێ ترلیۆن دینار شایستەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە پارێزگاکان و وەزارەتەکان خەرج بکرێت. پەیوەست بە تەرخانکردنی زەویش بۆ وەبەرهێنەران و مافی وەبەرهێنەریش لەو زەوییانەی پێیدەدرێت چەند ڕێنماییەکی نوێی پەسەندکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
- کولتوور
- 49 خولەک لەمەوپێش
یوسف هۆشیار "تە ژبیر ناکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
32 خولەک لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
53 خولەک لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 شوبات

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی ناوخۆی سووریا چوونە ناو گوندەوارەکانی کۆبانێ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەولێرەوە چووە سلێمانی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دنیپرۆ درۆنێکی ڕووسی پاسێکی کرێکاران دەتەقێنێتەوە






