شارەزایەکی ئابووری: تورکیا دروشمی "نەوت بەرامبەر ئاو" دەگۆڕێت بۆ "هەناردەکردن بەرامبەر ئاو"
- عێراق
- 8 حوزەیران

ڕووباری دیجلە کە بەهۆی کەم بەردانەوەی ئاو لەلایەن تورکیاوە ئاستی ئاوەکەی زۆر دابەزیووە
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی ئابووری باس لە پلانێکی تورکیا بەرامبەر بە عێراق دەکات و بە "هەڕەشەیەکی مەترسیدار" بۆ سەر کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵ و پیشەسازییە ناوخۆییەکانی دەزانێت و داوا دەکات حکومەتی عێراق لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوە بدات.
وێنە گەورەکە: سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەنقەرە ئاشکرای کردووە، ئامانجێکی هاوبەش لەنێوان حکومەتەکانی عێراق و تورکیادا هەیە بۆ بەرزکردنەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان بۆ 30 ملیار دۆلار، بە جۆرێک کە هەناردەی تورکیا بۆ عێراق زیاتر لە 90٪ـی ئەم بڕە پێکبهێنێت.
لێدوانی فەرمی: مەنار عوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی ئاییندە بۆ توێژینەوە و ڕاوێژی ئابووری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەرچەندە ئەم لێدوانەی سەرۆکی ژووری بازرگانیی تورکیا هیچ وردەکارییەکی لەبارەی کات و شوێنی ڕێککەوتنەکە لەخۆ نەگرتووە، یان ئەو لایەنە عێراقییەی کە بەشداریی لە دیاریکردنی ئەم ئامانجەدا کردووە، بەڵام ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە تورکیا بازاڕی عێراقی وەک شوێنێکی ستراتیژی بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی سەیر دەکات.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بە گوتەی عوبەیدی، ڕەنگە تورکیا بەمە کار لەسەر سنووردارکردنی هەر هەوڵێکی نیشتمانیی عێراقی بکات بۆ پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆیی یان پەرەپێدانی کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: لەم ڕوانگەیەوە، دروشمە کۆنەکەی "نەوت بەرامبەر ئاو" کە ساڵانێکە دەیبیستین، دەگۆڕێت بۆ واقیعێکی نوێ بە ناونیشانی "هاوردەکردن بەرامبەر ئاو". واتە، هەرچەندە هاوردەی عێراق لە کاڵا تورکییەکان زیاتر بێت، لەوانەیە دەرفەتی بەدەستهێنانی بەردانەوەی ئاو لە تورکیاوە زیاتر بێت. ئەم هاوکێشەیەش هەڕەشەیەکی مەترسیداری بۆ سەر کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵ و پیشەسازییە ناوخۆییەکان لەخۆگرتووە، چونکە ئابووریی عێراق بەند دەکات بە ویستی لایەنێکی دەرەکییەوە.
كاریگەریی و لێكەوتەكان: بەم شێوەیە، عێراق خۆی لە بەردەم دوو هەڵبژاردەدا دەبینێتەوە کە خۆشترینیان تاڵە: یان وازهێنان لە بەشێک لە مافە ئاوییەکانی، کە کارێکی ئەستەمە، یان بەردەوامبوون لە هاوردەکردنی کاڵای تورکی بە ڕێژەیەک کە لەوانەیە بگاتە 30 ملیار دۆلاری ساڵانە، بەو هیوایەی لە بەرامبەردا لایەنی تورکی ئاو زیاتر بەربداتەوە.
مەترسییە پێشبینكراوەكان: ئەو شارەزا ئابوورییە هیواخوازە حکومەتی عێراق دەستپێشخەری بکات بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو قسانەی لە لێدوانەکەی سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەنقەرەدا هاتووە، یان ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی بڵاوبکاتەوە کە وردەکارییەکانی ئەم "ڕێککەوتنە" – ئەگەر هەبێت – و چۆنیەتیی دروستکردنی هاوسەنگییەکی بازرگانی کە بەرژەوەندییەکانی عێراق بپارێزێت، بخاتەڕوو، نەک زیان بە کەرتە بەرهەمهێنەرەکان و سەربەخۆیی ئابوورییەکەی بگەیێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
- کولتوور
- 48 خولەک لەمەوپێش
یوسف هۆشیار "تە ژبیر ناکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
31 خولەک لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
52 خولەک لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 شوبات

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی ناوخۆی سووریا چوونە ناو گوندەوارەکانی کۆبانێ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەولێرەوە چووە سلێمانی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دنیپرۆ درۆنێکی ڕووسی پاسێکی کرێکاران دەتەقێنێتەوە






