وەزارەتی بەرگری پاککردنەوەی دۆڵی زغێتونی لە گرووپە تیرۆرستییەکان ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 9 حوزەیران

دیمەنی لە دۆڵی زغێتون لە سنووری ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی عێراق، پاککردنەوەی تەواوەتی دۆڵی زغێتونی لە سنووری ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، لە چەتە تیرۆرستییەکان ڕاگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆڵی زغێتون لە نێوان پارێزگای کەرکووک و سەڵاحەدین لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا ببووە پەناگەیەک بۆ شانە نوستووەکانی ڕێکخراوی داعش و پاشماوەکانی ئەو ڕێکخراوە کە لێیەوە هێرشیان دەکردە سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق و خەڵکی سڤیلی ئەو ناوچانە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی بەرگریی عێراق هێزە ئەمنییەکان لە چوارچێوەی فەرماندەیی فیرقەی پیادەی یازدەیەم، بەردەوامن لە کارەکانی پاککردنەوە و ڕاماڵینی دۆڵی زغێتون و گۆڕینی ڕێڕەوی ئاوەکە بۆ کەناڵێکی ڕێکخراو، لەگەڵ پڕکردنەوەی ناوچە قامیشڵانەکان کە پەناگەیەک بوون بۆ تیرۆرستان.
ئاماژەی بەوەشداوە، تیمی ئەندازیاریی فیرقەکە توانیویەتی چەندین سەنگەری نموونەیی دروست بکات، بەم هەوڵە دۆڵەکە دوای بیست ساڵ لە بەکارهێنانی لەلایەن گرووپە تیرۆرستییەکانەوە، بەتەواوەتی کەوتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە