
قەیس سەعید، سەرۆکی تونس
ئاڤا نیوز
گەنجێکی زیندانیکراو لە تونس ڕەتیکردووەتەوە بینەری چالاکییەکانی سەرۆکی وڵاتەکەی بێت، بەوهۆیەش دادگای وڵاتەکەی سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بۆ دەرکردووە، بەڵام دادگای تێهەڵچوونەوەی تونس سزاکەی هەڵوەشاندەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕووداوەکە سەرەتای ئەم مانگە ڕوویداوە و گەنجە زیندانییکراوەکە ڕەتیکردووەتەوە سەیری گەشتی هەواڵەکان بکات کە چالاکییەکانی قەیس سەعید، سەرۆکی تونسی تێدابووە و داوای گۆڕینی کەناڵەکەی کردووە، یەکێک لە زیندانییەکانیش ڕاپۆرتی لەسەر داوە بە ئیدارەی زیندانییەکە.
لێدوانی فەرمی: عادل سغەیەر، پارێزەری ئەو گەنجە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، هەرچەندە ئەو گەنجە سەرەتا بە تۆمەتی قسە وتن بەسەرۆکی وڵات بەشەش مانگ زیندانیکردن سزادرا، بەڵام دادگای تێهەڵچوونەوەی تونس دۆسیەکەی بۆ تێکدانی ئادابی گشتی گۆڕی و سزاکەی هەڵوەشاندەوە.
هۆکارە زانراوەکان: ئەو گەنجە پێشتر بۆ ئیتاڵیا کۆچی کردووە و حکومەتی وڵاتەکەشی بەگوێرەی ڕێککەوتنێک ئەو کۆچبەرانەی وڵاتەکەی دەگەڕێنێتەوە کە بەنایاسایی دەچنە ئەوروپا، ئەوەش وایکردووە ئەو گەنجە لە سەرۆکی وڵاتەکەی توڕەبێت بەتایبەتیش کە لەوەتەی گەڕاوەتەوە بێکاربووە، خێزانەکەشی دەڵێن ئێستا گەنجەکە بە تۆمەتێکی دیکە لە زیندانە بەبێ ئەوەی ڕوونی بکەنەوە تۆمەتەکە چی بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
46 خولەک لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی بۆ واشنتن؛ مووشەک و پیتاندنی یۆرانیۆم هێڵی سوورن
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە






