
هەڵبژاردنی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەمریکا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، 'جەی دی ڤانس نایان دەبێت'.
زانیاریی بەدەستهاتوو: مارکۆ ڕۆبیۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، لە وەڵامی پلانەکانی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی داهاتووی ئەمریکا گوتی،'' پێموایە جەی دی ڤانس کاندیدێکی باش و نایاب دەبێت بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا کاندید بکرێت بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا''.
لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ''جەی دی ڤانس، جێگری ئێستای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کاندیدێکی پەسەند کراوی کۆمارییەکان دەبێت بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2028''.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی ئایاری ڕابردوودا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی NBC بەهەمان شێوەی ڕۆبیۆ، پێشنیازی کرد کە ڤانس ببێتە سەرۆکی داهاتوو و بە "گەنجێکی درەوشاوە" وەسفی کرد،هاوکات گوتیشی، سەرەتا ڤانس منی زۆر بە دڵ نەبوو و ئەو منی نەدەناسی، بەڵام دواتر یەکتریمان ناسی و زیاتر لە هەر کەسێکی دیکە ئەو منی خۆشدەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






