دادگای فیدڕاڵی بۆ پابەندکردنی بەغدا بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 27 تەممووز

دادگای فیدراڵیی عێراق
ئاڤا نیوز
سبەی دووشەممە دادگای فیدڕاڵیی عێراق لەسەر پێنج سکاڵا کۆ دەبێتەوە کە سیانیان تایبەتن بە هەرێمی کوردستان، لەو سێ سکاڵایەش دوو دانەیان فەرمانبەرانی کوردستان دژی سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی عێراق تۆماریان کردووە، داوایانکردووە دادگاکە بڕیارێک بدات بۆ دوورخستنەوەی ئەم بابەتە لە کێشە سیاسیی و هونەرییەکان و ناردنی مووچە لەکاتی خۆی و بەبێ دواکەوتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دادگای فیدڕاڵی دوای دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی دادگاکە لە 8ی ئەم مانگەوە تا ئێستا، شەش دانیشتنی ئەنجامداوە و 16 سکاڵای تاوتوێ کردووە، لەسەر هیچ کامێکیشیان بڕیاری دەرنەکردووە، زۆرینەیانی بەهۆکاری جیاواز ڕەتکردووەتەوە یان بە پوچەڵی داناون، سکاڵایەکیشی لەگەڵ سکاڵایەکی دیکە یەکخستووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی، سبەی دادگاکە لەسەر سێ سکاڵای پەیوەست بە کوردستان کۆ دەبێتەوە، سکاڵای یەکەم و دووەم لەلایەن پێنج فەرمانبەری هەرێمی کوردستانەوە لەسەر سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی عێراق تۆمارکراون، لە سکاڵاکەیاندا داوا دەکەن وەزارەتی دارایی عێراق پابەند بکرێت بە ناردنی مووچەی مانگانە لە کاتی خۆی و بەبێ دواکەوتن بۆ ئەو مەبەستەش داوای فەرمانسالارییەک دەکەن تا یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایە.
ئەو فەرمانبەرانە داواش دەکەن دادگای فیدڕاڵی بڕیارێک دەربکات و پرسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لە ململانێ سیاسییەکان و ئەوەی لە بودجەدا پێی دەڵێن خەرجی کرداری (واتە ئینفاقی فیعلی) دووربخرێتەوە، تا چیتر وەزارەتی دارایی عێراق بەپاساوی نەمانی پشکی کوردستان لە بودجە، بڕیاری ڕاگرتنی مووچە دەرنەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی و بێئاویی 'پارکی ئازادی'ـیان خنكاندووه
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
له گوندی قوڕەگۆی ڕاپهڕین نەخۆشيی لەنێو پەلەوەردا بڵاوبووهتهوه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر چێشتخانەیەک گۆشتی وشترمڕ دەفرۆشێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
شهڕێكی جیاوازی دوو دراوسێ له ههولێر
12 کاتژمێر لەمەوپێش
فانتاستیک فۆر ڕیزبەندیی یەکەمی بۆکس ئۆفیسی ئەم هەفتەی گرتووە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی ڕۆژئاوای کوردستان کارێکی جیاواز ئەنجام دەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
خراپترین میوەکان کامانەن بۆ دەستپێرکردنی ڕۆژەکەت؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
له گوندی قوڕەگۆی ڕاپهڕین نەخۆشيی لەنێو پەلەوەردا بڵاوبووهتهوه
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
خاوەن کۆمپانیایەک: مادەیەکم هێناوەتە کوردستان کە ڕێگری لە سووتان دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی عێراق دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەدەم یاری گۆڵفەوە گەورەترین ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئەوروپا کرد