سیستمی وزەی خۆر بۆ 25 قوتابخانەی دیکە لە کوردستان دادەنرێت

شەیری بکە لە:
سیستمی وزەی خۆر بۆ 25 قوتابخانەی دیکە لە کوردستان دادەنرێت

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بەردەوامە لە دانانی سیستمی وزەی خۆر بۆ قوتابخانەکان و 25 قوتابخانەی دیکە سوودمەند دەبن.

وێنە گەورەکە: بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، تەواوی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان سیستمی کارەبا بە وزەی خۆریان بۆ دابین دەکرێت. تا ئێستاش 95 قوتابخانە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، کەرکووک و ئیدارە سەربەخۆکان، سیستەمەکەیان بۆ دانراوە.

لێدوانی فەرمی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئاڤای گوت، "بە هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەمساڵ سیستمی وزەی خۆر لە 25 قوتابخانەی پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە دابین دەکرێت."

زانیاریی  زیاتر: بەگوتەی وەزیری پەروەردە، ساڵی ڕابردوو دەزگای خێرخوازی بارزانی سیستمی وزەی خۆری بۆ 10 قوتابخانە داناوە و بەو ژمارەیەی ئەمڕۆ دەبێتە 35 قوتابخانە، کۆی گشتیی ئەو قوتابخانانەی کە سیستمی وزە خۆریان دەبێت دەبن بە 120 قوتابخانە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ