
وێنە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و ستیڤ ویتکۆف
ئاڤا نیوز
لەژێر ڕێنماییەکانی ترەمپ، نێردەی ئەمریکا سەردانی شوێنی دابەشکردنی خۆراکی لە کەرتی غەززە کرد، هەر لەوبارەیەوە ترەمپ دەڵێت: دەمانەوێت خۆراک بەردەوام بچێتە نێو ئەو کەرتە.
وێنە گەورەکە: دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە ئێستا زۆر نالەبارە و وڵاتان هاوکاریی خێرایان گەیاندووەتە ئەو ناوچەیە، هەر دوای بانگەوازی نێودەوڵەتی لەبارەی خراپی دۆخی ئەو کەرتە دواجار دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشكرای کرد کە بەمزووانە ناوەندێکی دابەشکردنی خۆراک لەکەرتی غەززە دادەمەزرێنن.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی وڵاتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسەی کردووە، ڕوونیکردەوە کە کۆبوونەوەیەکی نایابی لەگەڵ کەسانێک لەسەر پرسی غەززە ئەنجامداوە، پرسی سەرەکیش خۆراک بووە، چۆنیەتی گەیاندنی خواردن بۆ خەڵک، ئەوەش ئامانجی ئێمەیە
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ویتکۆف بە یاوەری مایک هاکابی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل سەردانی شوێنێکی دابەشکردنی یارمەتییەکانی کرد لە باشووری شاری ڕەفەح کە لەلایەن دامەزراوەی مرۆیی غەززە بەڕێوەدەبرێت، ئەمەش بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بوو.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






