
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی (زە تێلێگراف)ی بەریتانی ئاشکرای دەکات هەڵوێستی ئۆکراینا نەرمی تێدا بەدی دەکرێت سەبارەت بەو ناوچانەی ڕووسیا داگیری کردوون، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئامادەکاری بۆ لووتکەیەکی ئاشتیی چاوەڕوانکراو لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پووتین دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە شوباتی 2022ـەوە، جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە و لەم ماوەیەدا ڕووسیا دەستی بەسەر چەندین ناوچەی ستراتیژیی ئۆکراینادا گرتووە. هەرچەندە کیێڤ بە فەرمی هیچ نەرمیەکی لەبارەی دەستبەرداربوون لە خاکەکەیەوە نیشان نەداوە، بەڵام سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە پێناو گەیشتن بە ئاشتی، ئۆکراینا لەوانەیە ڕازی بێت بەوەی هەندێک لەو ناوچانەی ئێستا لەلایەن ڕووسیاوە کۆنترۆڵکراون، لەژێر دەستی مۆسکۆدا بمێنێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ڕۆژنامەی زە تێلێگرافی بەریتانی، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، داوای لە سەرکردەکانی ئەوروپا کردووە کە هەر ڕێککەوتنێکی پێشنیارکراوی دۆناڵد ترەمپ ڕەت بکەنەوە کە تێیدا ئۆکراینا ناچار بکرێت خاکی زیاتر ڕادەستی ڕووسیا بکات لەگەڵ ئەوەشدا، بەڵام ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ڕەنگە ڕێگە بدرێت ڕووسیا ئەو ناوچانە بهێڵێتەوە کە پێشتر دەستی بەسەردا گرتوون .
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئەمە بە واتای جێگیرکردنی هێڵەکانی ئێستای بەرەکانی جەنگ دێت، کە دەبێتە هۆی ئەوەی ناوچەکانی "لوهانسک، دۆنێتسک، زاپۆریژیا، خێرسۆن و نیمچەدوورگەی کریمیا" بە شێوەیەکی دیفاکتۆ (کردەیی) لەژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادا بمێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم ڕاپۆرتە هاوکاتە لەگەڵ لێدوانەکانی پێشووتری دۆناڵد ترەمپ کە ئاماژەی بەوە کردبوو دۆخەکە زۆر ئاڵۆزە و ڕەنگە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، پێویست بکات هەردوو وڵات دەستبەرداری هەندێک ناوچە ببن. لەگەڵ ئەوەشدا، زێلێنسکی جەختی کردووەتەوە کە هەر بڕیارێک سەبارەت بە ئاشتی بەبێ بەشداری و ڕەزامەندی ئۆکراینا سەرکەوتوو نابێت و وڵاتەکەی دەستبەرداری خاکەکەی نابێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی بەرگریی بۆ کۆرمۆر دابین دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامدەرانی هێرشی سەر کۆرمۆر و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرا کرا
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مارکۆ ڕوبیۆ: ڤیزا نادەینە ئەو کەس و لایەنانەی ئازادی ئایینی پێشێل دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی بەرگریی بۆ کۆرمۆر دابین دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامدەرانی هێرشی سەر کۆرمۆر و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرا کرا
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مارکۆ ڕوبیۆ: ڤیزا نادەینە ئەو کەس و لایەنانەی ئازادی ئایینی پێشێل دەکەن






