ئاڤا نیوز
بەپێی بەدواداچوونێکی مەیدانیی ئاڤا میدیا، دیاردەیەکی نوێی "فێڵکردن" لە بازاڕەکانی کوردستان سەریهەڵداوە؛ بازرگانان کاڵای چینی هاوردە دەکەن و لێرە لۆگۆ و ناوی وڵاتانی ئەوروپی و مارکە جیهانییەکانی لێ دەدەن.
بۆچی گرنگە: ئەمە تەنیا گۆڕینی ناو نییە؛ کڕیاران پارەی کاڵای "ئۆرجیناڵ" و ئەوروپی دەدەن، بەڵام کاڵایەکی چینی کوالێتی نزم وەردەگرن. ئەمەش واتە قازانجی خەیاڵی بۆ فرۆشیار لەسەر گیرفانی هاووڵاتی و زیانی هاونیشتمانیان لە کڕینی ئەو کاڵایانە.
- یوسف، بازرگانێکی شارەزای بازاڕی چین، میکانیزمەکە دەخاتە ڕوو و لەوبارەیەوە بە ئاڤای گوت: بازرگانان لەڕێگەی سیستەمی (OEM) و (ODM)ـەوە هەر لە کارگەکانەوە داوا دەکەن ناو و شێوەی کاڵاکە بەپێی ویستی ئەوان گۆڕانکاری تێدا بکرێت. کاڵای بێ ناو (Unbranded) دەهێنن و لە کۆگا ناوخۆییەکاندا ناوی وڵاتانی تری لەسەر چاپ دەکەن.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم، هەواڵەکەی بۆ ئاڤا پشتڕاستی کردەوە کە ئەمە بووەتە دیاردە و ڕایگەیاند: "چەندین بازرگان بەهۆی ئەم فێڵانەوە ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە."
- داواش لە هاونیشتمانیان دەکات هەر کاتێک گومانیان لە کاڵایەک کرد، دەستبەجێ لیژنەکانی چاودێریی بازرگانی ئاگادار بکەرەوە.
چارەسەر: چۆن وەک هاونیشتمانییەک خۆت دەپارێزیت:
٠ بارکۆد بپشکنە: بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی مۆبایل بۆ دۆزینەوەی وڵاتی ڕاستەقینەی بەرهەمهێنەر.
٠ سەیری چاپەکە بکە: زۆرجار ئەو لۆگۆیانەی لێرە لێ دەدرێن، کوالێتییان نزمە و بە ئاسانی لێ دەبنەوە یان کاڵ دەبنەوە.
٠ داوای وەسڵ بکە: هەمیشە وەسڵی فەرمی وەربگرە کە ناوی وڵاتی دروستکەر و ماوەی گەرەنتی تێدا نووسرابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆژئاوا کۆدەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات





