مەسرور بارزانی لە داڤۆس پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆژئاوا کۆدەکاتەوە

شەیری بکە لە:

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە داڤۆسی پایتەختی سویسرا

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە داڤۆس هەڵمەتێکی دیپلۆماسیی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە؛ هاوکات لە هەولێر لێکتێگەیشتنێکی نوێ بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست لەنێوان ئەمریکا و هەسەدە دێتە کایەوە.

وێنە گەورەکە: جووڵە دیپلۆماسییەکانی هەرێمی کوردستان لە دوو ئاستی جیاوازدا بەڕێوەدەچن؛ لە داڤۆس مەسرور بارزانی سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهان هەوڵەکانی بۆ ڕاگرتنی خوێنڕشتن و کۆکردنەوەی پشتیوانیی مرۆیی بەردەوامی هەیە، لە هەمان کاتدا لە هەولێر وەک ناوەندی بڕیاری مەیدانیی دەردەکەوێت کە کۆبوونەوەی فەرماندەی گشتی سوپای سووریا و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکای بۆ کاروباری سووریا تیایدە بەڕێوە دەچێت.

لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: لە داڤۆس چەندین دیداری گرنگمان بۆ بەهێزکردنی ئابووریی کوردستان و کۆکردنەوەی پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە؛ ئامانجمان ئەوەیە کۆتایی بە ماڵوێرانیی کوردان لە سووریا بهێنین.

مەسرور بارزانی لەمیانەی وتەکانیدا گوتی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەنێوان تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بەڕێوەچوو، کە تێیدا هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنە سیاسییەکان.

٠  سەرۆک بارزانیم کە لە ڕۆژی یەکەمی شەڕەوە چەندین جار لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریاوە پەیوەندیی پێوە کراوە. سەرۆک بارزانی لە هەموو گفتوگۆکانیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت دەستبەجێ هێرشەکان بۆ سەر کوردانی ڕۆژئاوا بوەستێنرێن و ڕێگریی لە هەر جۆرە ماڵوێرانییەکی نوێ بگیریێت.

٠ هەروەها سەرۆک بارزانی لە هەولێر میوانداری لە مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک کردووە، تاوەکو دەرفەت بۆ گفتوگۆی ئاشتییانە بڕەخسێنرێت.  

باکگراوند: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چەند ڕۆژێکە لە داڤۆسی سویسرا بەشدارە لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی، کە گەورەترین سەکۆی بڕیاردانی سیاسیی و داراییە لە جیهاندا. ئەمساڵ بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سووریاوە، ئەجێندای شاندی هەرێم لە ئابوورییەوە بۆ دیپلۆماسییەتی جەنگ و ئاشتیی گۆڕاوە تاوەکو ڕێگریی لە هەرەسهێنانی ئەزموونی ڕۆژئاوا بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ