ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

چایچییەک لە شەقامی ئەلبانیی هەولێر، بەهۆی "زیادەڕۆییکردن" لە ڕیکلامێکدا تووشی کێشەی یاسایی و دارایی دەبێتەوە.

چی ڕوویدا: وەستا کارزان لە ڤیدیۆیەکی سۆشیاڵ میدیادا بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کڕیار، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە 15 کرێکار لە چایخانەکەی کار دەکەن.

کێشەکە: بەڕێوەبەرایەتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ڤیدیۆکەیان بەدەست گەیشتووە و ئەم ژمارەیەیان کردووەتە بنەما؛ ئێستا داوای پارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی (زەمان) بۆ هەر 15 کرێکارەکە دەکەن. واتە 30 هەزار دینار پارەی دەستەبەر بۆ هەر کرێکارێک مانگانە، بەمەش دەبێت بۆ 15 کرێکارەکە مانگانە 450 هەزار دینار بدات.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەستا کارزان دان بەوەدا دەنێت کە تەنیا بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کڕیار و ڕێکلام کردن بۆ دووکانەکەی ئەم قسانەی کردووە و دەڵێت: "چایخانەکەم شوێنی 10 کەسی تێدا نابێتەوە، چۆن 15 کرێکار دەتوانن کاری تێدا بکەن؟". وەک خۆی دەڵێت "تەنیا چوار کرێکار لە چایخانەکەی کار دەکەن".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ