حکومەت پارەی قەرزی کارەبای کەڵەکەبووی هۆتێل و مۆتێلەکان وەردەگرێتەوە؛ کارەبای بەشێکیان بڕدراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنێک لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کردووە بە بڕینی کارەبای ئەو هۆتێل و مۆتێلانەی هەولێر کە قەرزی کۆنیان لەسەرە و داوا دەکات قەرزەکان بە "کاش و بە یەکجار" بدەنەوە، نەک بە قیست.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی بەدواداچوونێکی هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا لە کۆی 385 هۆتێل و مۆتێل لە هەولێر نزیکەی %50 قەرزاری کارەبان، بەجۆرێک قەرزی هۆتێل و مۆتێلەکان لە 10 ملیۆن دینارەوە دەست پێ دەکات تا دەگاتە 300 ملیۆن دینار.
- پێشتر بڕیار هەبوو قەرزەکان بە قیست وەربگیرێنەوە، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی خاوەنکارەکان، ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا سیستەمی قیستی ڕاگرتووە و داوای تەواوی پارەکە دەکات.
خاوەن هۆتێلەکان چی دەڵێن: توانا نەشئەد خاوەن هۆتێلە و 29 ملیۆن قەرزارە و کارەبای بڕدراوە. ئەو دەڵێت: "لە وەرزی زستاندا بازاڕ لاوازە، توانامان نییە پارەکە بە کاش و یەکجار بدەین، داوای قیستی درێژخایەن دەکەین". شێرکۆ پشدەری یەکێکی دیکەیە لە خاوەن هۆتێلەکان، ئەو 39 ملیۆن قەرزارە. شێرکۆ بە ئاڤای گوت: "قەرزەکە هی ساڵانی ڕابردووە کاتێک دەبوایە پارەی گاز بۆ مۆلیدە و کارەبای نیشتمانیش بدەین، بۆیە لەسەرمان کەڵەکە بوو."
لایەنی پەیوەندیدار چی دەڵێن: شوکر عەزیز، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکانی هەولێر بە ئاڤای گوت: ئێمە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتیان دەکەین و دەنگمان گەیاندوونەتە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان.
- بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر گوتی: وەک وەزارەت لەلای ئێمە بە بڕیار قیست نەماوە، بەڵام تاکە چارەسەر ئەوەیە دەستەی گەشتوگوزار و وەزارەتی شارەوانی داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران بکەن بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە بدۆزێتەوە.
- ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستانیش بە ئاڤای گوت: ئێمە و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نوسراومان کردووە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی کێشکە چارەسەر بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- بیروڕا
- 16 خولەک لەمەوپێش
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆژئاوا کۆدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆژئاوا کۆدەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فێڵێکی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات





