ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

گرین کارد و ئاڵای ئەمریکا
ئاڤا نیوز
نێردەی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، پڕۆسەی دەرکردنی ڤیزای تیروپشکی هەمەجۆر (گرین کارد) بە شێوەیەکی کاتیی بۆ هەموو پێشکەشکاران ڕاگیراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند: "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێ لەبارەی بەرنامەی تیروپشکی ساڵی 2027 لە ئارادا نییە و هەموو کارەکانی دەرکردنی ڤیزا بۆ پێشکەشکاران وەستێنراوە."
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە فەرمیی ڕاگرتنی کاتیی سەرجەم پڕۆسەکانی دەرکردنی ڤیزای کۆچبەریی لە چوارچێوەی بەرنامەی تیروپشکی هەمەجۆر (Diversity Visa) نوێکردەوە، کە ئەمەش هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە عێراق و سەرانسەری جیهانەوە چاوەڕوانی وەرگرتنی مافی نیشتەجێبوون بوون.
ئەمەش بزانە: نێردەی دیپلۆماسیی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە کە نابێت پێشکەشکاران بە هیچ زانیارییەکی نافەرمیی باوەڕ بکەن و بۆ وەرگرتنی هەر وردەکارییەک یان ئاگاداربوون لە گۆڕانکارییەکانی داهاتوو، پێویستە تەنها سەردانی ماڵپەڕی فەرمیی گەشتوگوزاری حکومەتی ئەمریکا (travel.state.gov) بکەن تاوەکو لە هەر بڕیارێکی نوێ دڵنیا ببنەوە، چونکە سەرجەم مامەڵەکان لە ئێستادا لە حاڵەتی وەستاندان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆسەی وەرگرتنی ڤیزا بۆ کاتێکی نادیار ڕاگیراوە و هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنی بەرنامەی ساڵی 2027 دیاری نەکراوە
باکگراوند: بەرنامەی تیروپشکی هەمەجۆر (گرین کارد) ساڵانە مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی دەداتە 55,000 کەس لەو وڵاتانەی کە ڕێژەی کۆچکردنیان بۆ ئەمریکا کەمە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- بیروڕا
- 16 خولەک لەمەوپێش
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆژئاوا کۆدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆژئاوا کۆدەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فێڵێکی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات






