
زیاتر لە 40 کۆمپانیا و دامەزراوەی حکومی و زانکۆکان بەشداری دەکەن
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ یەکەمین کۆنفڕانسی ساڵانەی تایبەت بە وزە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە کۆمپانیا و زانکۆکان بەشداری دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بە دروشمی (بەهێزکردنی هاوبەش و بونیادنانی داهاتوو)، کۆنفڕانسی (Kurdistan Energy Gathering)، کە یەکەمین کۆنفڕانسی تایبەت بە سێکتەری وزەیە لە هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت، زیاتر لە 40 کۆمپانیا و دامەزراوەی حکومی و زانکۆکان بەشداری دەکەن.
لێدوانی فەرمی: عەلی سەربەرست، سەرپەرشتیاری کۆنفڕانسەکە بە ئاڤای گوت، ئەو کۆنفڕانسە سەکۆیەکە بۆ کۆکردنەوەی هەموو ئەو کۆمپانیایانەی لەبواری وزە کار دەکەن، بە ئامانجی دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوانیاندا.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەشداربووانی کۆنفڕانسەکە پێکهاتووە لەم کۆمپانیا و دامەزراوە و بەشی نەوت و گازی زانکۆکانی کوردستان:
-هەشت کۆمپانیای وەبەرهێنان.
-دوو کۆمپانیای بیناسازی.
-یەک کۆمپانیای ڕاوێژکاری.
-چوار کۆمپانیا دڵنیایی جۆری.
-دوو کۆمپانیای لۆجستی.
-14 کۆمپانیای خزمەتگوزاری.
-سێ دامەزاروەی حکومی.
-یەک کۆمپانیای وزەی نوێیبووەوە.
-سێ کۆمپانیای ڕاهێنان.
-چوار زانکۆ.
زانیاریی زیاتر: کۆنفڕانسەکە لە سێ بەش پێکهاتووە:
بەشی یەکەم : ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت و تایبەتە بە بواری نەوت و گاز.
بەشی دووەم: مانگی 9ی ئەمساڵ بەرێوەدەچێت تایبەت دەبێت بە وزەی نوێیبوەوە.
بەشی سێیەم: مانگی 10 بەڕیوەدەچێت و تایبەت دەبێت بە بواری ئەکادیمیی وزە.
ئەمەش بزانە: ئاڤا میدیا سپۆنسەری سەرەکی کۆنفڕانسەکەیە و ستۆدیۆ و ستەیجی تایبەتی دەبێت و ڕووماڵێکی تایبەتی کۆنفڕانسەکە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
