
کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمریکا و ئۆکراینا لە واشنتن - وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، گەشبینی خۆی بۆ دیداری نێوان ترەمپ و زێلێنسکی دەربڕی هاوکات، داواش دەکات هەمان شێوازی دیدارەکەی پێشوو پەیڕەو ناکات و خۆی بەدوور بگرێت لە ''بێڕێزکردن بەرامبەر ترەمپ''.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی 15-8-2025، کۆوبوونەوەی لووتکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ڕووسیا بە یاوەریی شاندی باڵای هەردوو وڵات لەسەر پرسی ئۆکراینا و چەند پرسێکی دیکە بەڕێوەچوو لە دوای کۆبوونەوەکەش هەردوولا ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێنی و بەرهەمدار وەسف کرد و هەر لەسەر هەمان پرس بڕیارە سبەی ترەمپ لەگەڵ زێلێنسکی کۆببێتەوە.
لێدوانی فەرمی: فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، لەگەڵ ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا وردەکارییەکانی سەردانەکەی باسکردووە لەوانەش شوێنی کۆبوونەوەکە، چ لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ یان بەشێکی دیکەی کۆشکی سپی، هاوکات ئامۆژگارییم کرد کە هەمان شێوازی پێشوو لەگەڵ ترەمپ بەکارنەهێنێت و خۆی لە بێڕیزیکردن بە ترەمپ بە دوور بگرێت و دەشڵێت، پێی وانییە ترەمپ جارێکی دیکە زێلێنسکی زەلیل بکاتەوە".
باکگراوند: ترەمپ لە کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ لەگەڵ زێلێنسکی لە کۆشکی سپی کۆبوویەوە، کۆبوونەوەی نێوانیان بە مشتومڕێکی تووند تەواو بوو کاردانەوەی نەرێنی بۆ ئۆکراینای بەدوای خۆیدا هێنا، لەمیانەی کۆبوونەوەکە ترەمپ چەندین جار قسەکانی زێلێنسکی پچڕاند دواجار کۆبوونەوەکە لەناکاو هەڵوەشایەوە و زێلێنسکی کۆشکی سپی بەجێهێشت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






