
دیمەنی ژمارەیەک حاجی لەکاتی چوونیان بۆ سعوودیە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
نزیکەی دوو هەزار عومرەکار بە ڕێگەی ئاسمانی گەشتی سعوودیەیان کردووە، بەڵام بەهۆی وەستانی گەشتەکان ناچارن بە ڕێگەی وشکانی بگەڕێنەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە عومرەکار دەتوانێت داوای گەڕانەوەی بەشێکی پارەکەی بکاتەوە کە جیاوازی نێوان گەشتی ئاسمانی و وشکانییە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی چلەی ئیمام حوسێن و وەستاندنی گەشتی ئاسمانی لە عێراق، نزیکەی دوو هەزار عومرەکار لە سعوودیە گیریان خواردبوو و ئێستا نزیکەی 500 عومرەکاریان بە ڕێگەی وشکانییەوە گەڕێنراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان؛ بە ئاڤای وت، "عومرەکار مافی خۆیەتی داوای گەڕانەوەی جیاوازییەکە بکات، ئەگەر کۆمپانیاکە ئامادە نەبوو بیداتەوە، ئەوا دەتوانێت لای ئێمە سکاڵا بکات و ئێمە ڕێکاری پێویست دەگرینە بەر."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تێچووی گەشتی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سعوودییە، 650 بۆ 700 دۆلارە کە تکتی فڕۆکە، هوتێل، گواستنەوە و چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە لەخۆدەگرێت، بەڵام بە پاس و لە ڕێگەی وشکانی 350 بۆ 375 دۆلاری تێدەچێت، دەبێت ئەو کۆمپانیایەی کە عومرەکاری بە فڕۆکە بردووە و ئێستا بە پاس دەیگەڕێنێتەوە، دەبێت قەرەبووی جیاوازی پارەکەی بکاتەوە، تەنیا هاتوچۆیەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی بیتکۆین دەگاتە 250 ھەزار دۆلار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دابەزینی ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
17 ئاب
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
17 ئاب
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
17 ئاب
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ئاڤا: هاوکارییە ئەمنییەکانمان لەگەڵ عێراق بەردەوامی پێدەدەین
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەریوان قەرەنی: چەند لایەنێك عێراق دەكەنە قوربانی حەشدی شەعبی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کاروانی سەربازی ئەمریکی بنکەی عەین ئەسەد بەجێدەهێڵێت