
کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق - وێنەی میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ئەمڕۆ دووشەممە، دەستپێکردنی یەکەم قۆناغی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراقەوە بە ئاراستەی خاکی سوریا ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: بەغدا و واشنتن لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی وادەیەکی فەرمی بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە وڵاتەکەدا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی، یەکەم کاروانی سەربازیی ئەمریکا کە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدی بەجێهێشتووە، لە چەندین بارهەڵگر پێکهاتبوو، پێشبینیش دەکرێت یەکەم وێستگەی کاروانەکە بەرەو خاکی سوریا بێت.
ڕێككهوتنكه بهم شێوهیهیه: قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە لە مانگی ئەیلوولی 2025 ـەوە دەستپێدەکات و بریتییە لە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و بارەگای نێردەی هاوپەیمانان لە بەغدا، بەشێک لە هێز و کەرەستە سەربازییەکان دەگوازرێنەوە بۆ هەولێر و بەشەکەی دیکەش بۆ وڵاتی کوێت.
قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە، کشانەوەی سەربازیی تەواوەتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت کە لە مانگی ئەیلوولی 2026 دەستپێدەکات و ژمارەی هێزەکانی هاوپەیمانان کە پێشتر نزیکەی دوو هەزار سەرباز و ڕاوێژکار بوو، بەشێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ بۆ کەمتر لە 500 کەس کەمدەکرێتەوە و لە هەولێر جێگیر دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بنکەی عەین ئەسەد لە دوای بنکەی بەلەد بە دووەم گەورەترین بنکەی ئاسمانی لە عێراقدا دادەنرێت و وەک بارەگای سەرەکیی فیرقەی حەوتی سوپای ئەمریکا کار دەکات، بنکەکە دەکەوێتە ناحیەی بەغدادیی سەر بە پارێزگای ئەنبار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 47 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





