میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
- هەواڵ
- 17 ئاب

وێنەیەکی میلانیا ترەمپ و سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
لە کاتی سەردانەکەی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ ئەمریکا، میلانیا ترەمپ، هاوسەری ترەمپ نامەیەکی ئاشتیی گەیاندووەتە دەستی پووتین.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی 15-8-2025، کۆوبوونەوەی لووتکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ڕووسیا بە یاوەری شاندی باڵای هەردوو وڵات بەڕێوەچوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، نامەیەکی میلانیای هاوسەری گەیاندووەتە ڤلادیمێر پووتین.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە میانی دیدارەکەیاندا لە ئەلاسکا، نامەیەکی میلانیای هاوسەرەکەی گەیاندووەتە هاوتا ڕووسییەکەی و تێیدا و داوای لە ڤلادیمێر پووتین کردووە کە منداڵان بپارێزێت و پێی گوتووە دەتوانێت "بە یەک ووشە'' ئەو کارە بکات.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: لە نامەکەیدا میلانیا داوای پاراستن و ئاشکرا کردنی چارەنووسی ئەو منداڵانەی کردووە کە لە کاتی شەری ئۆکراینا ڕفێنراون و بە پووتینی گوتووە، پرسی منداڵان هەموو جیاوازییەک لە جوگرافیا و حکومەت و ئایدۆلۆژیا و سنوورەکان تێدەپەڕێنێت.
بەشێکی دیکەی نامەکە؛
''وەک دایک و باوک دەبێت نەوەی داهاتوو پەروەردە بکەین و وەک سەرکردە دەبێت پاڵپشتی منداڵەکانمان بکەین و هەوڵبدەین جیهانێکی ئاسوودەیان بۆ دابین بکەین و ئێستا کاتی ئەوەیە ئەم کارە بکەین و داهاتووی منداڵان پارێزراو بێت''.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕیککەوتنی ئەمنی، پووتین سەردانی هیندستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕیککەوتنی ئەمنی، پووتین سەردانی هیندستان دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ڕازی نین بە هەموو بەندەکانی پلانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ






