
سووربوونەوەی چاوەکان لەکاتی خۆڵباریندا
ئاڤا نیوز
زۆرجار بەشێک لە خەڵکی کاتێک چاویان سوور دەبێتەوە وا هەست دەکەن کە پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە، بەڵام بابەتەکە شتێکی دیکە و پەیوەندی هەیە بە هەستیاریی یاخود نەخۆشی گوازراوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لە چارەخوازان لەکاتی خۆڵبارین ڕوو لە نەخۆشخانەکان دەکەن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کاتێک چاویان سوور دەبێتەوە وا هەست دەکەن چاویان پڕە لە خۆڵ و بێزار دەبن بە ڕووناکی و هەست بە ئازار دەکەن، بەڵام زۆرجار ئەمە هۆکاری تەندروستی دیکەی لە پشتە و یاخود هەوکردنی ڤایرۆسییە.
چارەسەرەکان: لە کاتی سووربوونەوەی چاوەکان تا دەتوانیت بەدوور بە لە خوراندنیان، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی بڵابوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە و دەکرێت بگوازرێتەوە بۆ چاوەکەی دیکەش یاخود بگوازرێتەوە بۆ کەسێکی دیکە.
زۆرجار دوورکەوتنەوە لە بابەت و ماددەکانی جوانکاری بە یەکێکی دیکە لە چارەسەرەکان دادەنرێت.
بەکارهێنانی قەترەی پاککردنەوەی چاو، یاخود دژە ڤایرۆسی یەکێکی دیکەیە لە ڕێگا چارەسەرییەکان.
مرۆڤ نابێت بە دەستی پیسەوە دەست لە چاوەکانی بدات.
لەکاتی خۆڵباریندا پێویستە چاویلکە لەچاو بکرێت، ئەمەش ڕێگەیەکی باشە بۆ پاراستنی چاو لە سووربوونەوە و بەرکەوتنی بە خۆڵ و تۆز و ڤایرۆس.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 خولەک لەمەوپێش
بەرەی گەل: تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی بەرەو باشبوون دەچێت
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- تەندروستی
- 8 خولەک لەمەوپێش
بەرەی گەل: تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی بەرەو باشبوون دەچێت