وەزیری تەندروستی: جووڵەی دەرمان لە دەروازەکانەوە تا دەگاتە دەستی نەخۆش کۆنترۆڵ دەکەین
- تەندروستی
- 8 تشرینی یەکەم

یەکێک لە دەرمانخانەکان
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر پرۆژەیەک دەکات لە ڕێگەیەوە کۆنترۆڵی جولەی دەرمان لە دەروازەکانەوە تا دەگاتە دەستی نەخۆش دەکات.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەم بەشێوەیەکی گەورە کار لەسەر چاکسازیی دەرمان کراوە، بە تایبەت لە ڕووی نرخ و کوالێتی و ڕێگری کردن لە دەرمانی قاچاغ، ئێستاش کار لەسەر کۆنترۆڵکردنی جوڵەی دەرمان دەکات.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: کار لەسەر پرۆژەیەک دەکەین لە ڕێگەیەوە جولەی دەرمان کۆنترۆڵ دەکەین لە دەروازە سنوورییەکانەوە تا دەگاتە دەستی نەخۆش، هەنگاوەکانی پرۆژە جێبەجێ کردنی ئەو پرۆژەیە دەستی پێکردووە.
شێوازی جێبەجێ کردن؛ هەر دەرمانێک دێتە ناوەوەی هەرێمی کوردستان کۆدێکی پێدەدرێت، لە ڕێگەیەوە دەزانرێت ئەم دەرمان لە کام دەروازە دێت و دەچێتە کام کۆگا، لەوێشەوە دەچێتە کام دەرمانخانە لە کام شار، هەمووی لەسەر شاشەیەک نیشاندەدرێت تا دەرمانەکە دەگاتە دەستی نەخۆش، هەموو ئەم جولەیەی دەرمان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە چاودێری دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: هەموو کۆمپانیاکانی دەرمان، کۆگاکان و دەرمانخانەکان، سەنتەر و نەخۆشخانەکانی حکومی و تایبەت بەم سیستمە دەبەسترێنەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: هەر کارگەیەک کوالێتی دەرمانەکەی بەپێی مەرج و ڕێنمایی و پێوەرەکانی هەرێمی کوردستان نەبێت ڕێگە بە هاوردەکردنی بەرهەمەکانی نادرێت، لەم چوارچێوەیەشدا 20 لەو کارگەی جیهان کە پێشتر دەرمانیان بۆ هەرێمی کوردستان دەهات ئێستا ڕێگە بە بەرهەمی ئەو کارگانە نادرێت هاوردە بکرێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هەر دەرمانێک هاوردە دەکرێت دەبێت لە پشکنینی کوالیتی کۆنترۆڵی دەرمان دەربچێت و نرخیشی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی بۆ دیار دەکرێت، هیچ کۆمپانیا و کۆگا و دەرمانخانەیەک ڕێگەی پێنادرێت لەو نرخەی دیار کراوە دەرمان گرانتر بفرۆشێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






