
گرووپی میدیایی ئاڤا بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت کە توانی خەڵاتی نێودەوڵەتی دیجیدەی (Digiday) لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا بۆ کاری مرۆیی بەدەستبهێنێت، خەڵاتەکە تایبەتە بەو میدیایانەی کاری نوێ و داهێنەرانە ئەنجامدەدەن.
ئاڤا میدیا بە بەرنامەی خۆری ئاڤا، کە لەلایەن ئەستێرەی کەناڵەکەمان هەژان هێرش پێشکەش دەکرێت، بەشداری پێشبڕکێکەی کرد و خۆشبەختانە توانیمان خەڵاتەکە بە دەستبهێنین. بەرنامەی خۆری ئاڤا یەکێکە لە بەرنامە تایبەتەکانی ئاڤا میدیا، بە پاڵپشتی دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی، کە توانیویەتی پردێکی گرنگ بێت لە نێوان کەسانی کەمدەرامەت و خێرخوازاندا.
ئاڤا میدیا پیرۆزبایی لە خۆی و کارمەندان و تەواوی بینەرانی دەکات بە بۆنەی ئەم سەرکەوتنە گەورەیەوە، کە لە ماوەی ساڵێکی تەمەنیدا ئەمە سێیەم خەڵاتی نێودەوڵەتییە بە دەستی بهێنێت، ئەمەش سەلمێنەری ئەو راستییە کە کارەکانمان نە کراوەو نە بینراوەن.
ئەم خەڵاتانە دەرخەری ئەو راستییەشن کارەکانی ئاڤا میدیا نەک تەنها لەسەر ئاستی ناوخۆ، بەڵکو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش جێگەی نرخاندن و پێزانینە. هاوکات راشیدەگەیەنین سوپرایزی دیکە بەڕێوەیە و دڵنیاین لە خۆمان کە بەشداریی هەر پێشبڕکێییەکی دیکە بکەین براوە دەبین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ عێراق
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 43 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ عێراق
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




