
ئاڤا نیوز
کێشەی بەشی زۆری خانەنشینانی پێشمەرگە چارەسەر دەکرێت و لە دوو مانگی داهاتوودا مووچەیان بۆ دەبەسترێت و حەوت هەشت مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
چیرۆکی سەرەکی: بەگشتی نزیکەی 27 هەزار پلەدار و پێشمەرگەی خانەنشینکراو کێشەیان هەیە و چەند مانگێکە مووچەیان وەرنەگرتووە، بەشێکیان ئەوانەن سەرەتای ئەمساڵ خانەنشینکراون، بەشێکیشیان لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی 2024 خانەنشین بوونە و هێشتا مووچەیان بۆ نەبەستراوە.
لەو 27 هەزار کەسە، دۆسیەی 22 هەزار خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندام تەواو بووە، چوار بۆ پێنج هەزار فایل ماون ئێستا کاریان لەسەر دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: لیوا عوسمان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پیشمەرگە بە ئاڤای ڕاگەیاندووە، ئەو پەلدار و پێشمەرگانەی دۆسیەکانیان تەواو بووە، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت مووچەی خانەنشینی وەردەگرن، ئەو پێشمەرگانەی ماون کە مامەڵەکانیان دواکەوتووە یان کەموکوڕی هەبووە، کاری لەسەر دەکرێت لەگەڵ مووچەی مانگی نۆ و مانگەکانی تر مووچەیان بۆ دەبەسترێت.
هەر یەک مووچە نا، مووچەی مانگەکانی ڕابردووش قەرەبوو دەکرێنەوە، هیچ مووچەیەکیان نافەوتێت و هەموویان پێدەدرێت.
لەلایەکی دیکە: لیوا عوسمان محەممەد دەڵێت، پێشنیازمان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کردووە کاتێک پێشمەرگەیەک تەمەنی دەگاتە خانەنشینی، مووچەکەی بەردەوام بێت و ڕانەگیرێت تاوەکو دۆسیەکەی تەواو دەبێت، چونکە ڕێکارەکانی خانەنشینی پێشمەرگە هەندێک جار دوادەکەوێت و کاتی زۆری دەوێت، ئەگەر پێشمەرگەکە مووچەکەی بەردەوام بێت تا ڕێکارەکانی تەواو دەبێت، ئەوا بارگرانی ناکەوێتە سەر ژیانتی. دەشڵێت بە ئەگەری زۆرەوە پێشنیازەکە جێبەجێ دەکرێت.
بەستنی مووچە بۆ پلەدار و پێشمەرگە خانەنشینکراوە بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستانە، 15ی ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پێشمەرگەی کرد و چەند بڕیارێکی دەرکرد.
ئەوکات لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد پەلە بکەن لە ڕاییکردنی ڕێکارەکانی پێشمەرگە خانەنشینکراوەکان و بەخێرایی مووچەیان بۆ ببەسترێت. جەختیشی کردەوە، نابێت هیچ کێشەیەکی یاسایی و تەکنیکی ببێتە ڕێگر لەبەردەم خەرجکردنی مووچە.
گرفتەکان: کۆمەڵێک هۆکار هەبوون بۆ نەبەستی مووچە بۆیان، سەرەکیتترینیان ئەوەیە بە: کام یاسا خانەنشین بکرێن، وەزارەتی دارایی عێراق داوای کردووە بە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ساڵی 2014ی عێراق خانەنشین بکرێن، حکومەتی کوردستانیش داوا دەکات بە یاساکانی پەرلەمانی کوردستان خانەنشین بکرێن، چونکە ئەگەر بە یاسای عێراق خانەنشین بکرێن، بڕوانامە و ئەمانە هەژمار دەکرێن، بەم هۆیە مووچە و کۆمەڵێک ئیمتیازاتی پێشمەرگە و پلەدارەکان کەم دەبێتەوە.
هەنگاوی داهاتوو: بۆ چارەسەکردنی ئەم بابەتە و دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو، بڕیارە ئەم هەفتەیە شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن شێوازی ناردن و ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ئۆگاندا 63 کەس گیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت
16 خولەک لەمەوپێش
لە هەرێمی کوردستان 84%ـی کارەبا بە وزەی پاک بەرهەمدەهێنرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: کۆشکی سپی ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و پووتین ڕاگرتووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەڕی عێراق و ئێراندا 52 هەزار سەرباز بێسەروشوێنن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو پارکی گەورەی دیکە لە هەولێر دروست دەکرێن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە و فیدراڵییەت پەیامێک ئاراستەی عێراق دەکات
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکمانستان ڕێککەوتنێکی گرنگ لە بواری وزە و غاز واژۆ دەکەن
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وادەی ناردنی مووچە و دابەشکردنی ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ دابەزینێکی گەورەی تۆمار کرد؛ هەر ئۆنسەیەک 300 دۆلار دابەزی
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی دا