وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە ناحکومییەکان ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە ناحکومییەکان ئاشکرا دەکات

دیمەنێکی ناو زانکۆی جیهان

ئاڤا نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتن بۆ خوێندنی ساڵی 2025 - 2026 بۆ زانکۆ و پەیمانگە ناحکومییەکان ئاشکرا دەکات.

وێنە گەورەکە: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا گەڕانەوەی ناوی دەرچووانى پۆلی 12ى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى 2025-2026 ڕاگەیاند کە زیاتر لە 50 هەزار قوتابی لە زانکۆ حکومییەکان وەرگیران.

نووسراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بە نووسراوی ژمارە (21852) وەزارەتەکەی دەکات کە لە ڕێککەوتی 31-10-2024 گشتاندنی بۆ کراوە و بۆ گشت زانکۆ و پەیمانگە ناحکومییەکانی ناردووە، تێیدا داوا دەکات، بۆ ساڵی خوێندنی 2025 - 2026 مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتن و خوێندن بە هەمان مەرج و پێوەرەکانی خوێندنی ساڵی 2024 - 2025 دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕێنماییەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا کەمترین کۆنمرەی پێشکەشکردن بۆ کۆلێژ و پەیمانگە ناحکومییەکان، چۆنییەتی پارەدانی قوتابیان، سیستمی میوانداری قوتابیان و چەند بابەتێکی دیکەی تێدایە و قوتابیانی پۆلی 12 بەگوێرەی نمرەکانیان داواکاری پێشکەش دەکەن.

لەڕێگەی ئەم بەستەرە مەرج و پێوەرەکانی خوێندن بۆ ساڵی 2025 - 2026 بخوێننەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ